سەرەکی » وەرزش » ورده‌كاریی بۆندی رۆناڵدۆ و كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی

ورده‌كاریی بۆندی رۆناڵدۆ و كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی

پێگه‌ی‌ فوتبۆڵ لیكس كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاشكراكردنی نهێنی بۆندی یاریزان و كۆمپانیا وه‌رزشی و یانه‌كان له‌ نوێترین راپۆرتیدا ورده‌كاری بۆندی كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی بڵاوكردۆته‌وه‌.
ئه‌و پێگه‌یه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆناڵدۆ بۆندی له‌گه‌ل كۆمپانیای نایك تا ساڵی 2026 نوێ كردۆته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ 162 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ش له‌كاتی بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی تاكه‌ كه‌سی هاوشێوه‌ی زه‌ بێست و بالۆن دۆر رۆنالدۆ پاداشتی 4 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت.
رۆناڵدۆ له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ نایك هه‌یه‌ كه‌ له‌ پیشوودا ساڵانه‌ 3 ملیۆن و 650 هه‌زار یۆرۆی پێده‌درا به‌ڵام به‌پێی بۆندی ئێستای رۆناڵدۆ تا له‌ ریزی یانه‌یه‌كی خولی پله‌یه‌ك یاری بكات ئه‌وا نایكی ساڵانه‌ 16 ملیۆن و 200 هه‌زار یۆرۆی پێده‌دات.
دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند ئێمه‌ هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر بۆندی یاریزانه‌كانمان ناده‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ ناڕاستی یاخود راستی زانیاریه‌كانی نێو راپۆرته‌كه‌ بده‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پالێرمۆ له‌ خولی پله‌ 4 ریكۆرد تۆمارده‌كات

یانه‌ی‌ پالێرمۆ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولی پله‌ 4ی ئیتاڵیا به‌شداری ...