سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان » دڵی گه‌وره‌ی یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌

دڵی گه‌وره‌ی یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌

ئه‌وه‌ی به‌دیقه‌ت و به‌ وردی و به‌ ئنصاف و واقعییانه‌ و بێلایه‌نانه‌ بڕوانێته‌ مێژووی دروستبوونی یه‌كێتی و ساته‌وه‌ختی دروستبوونی، بۆی روونده‌بێته‌وه‌، یه‌كێتی حزبی ئه‌ركه‌ قورسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ و پۆست دروست نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ شان دانه‌ به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كی قورسی درێژخایه‌ن دروستبووه‌ و ئێستاش وێڕای هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان و سه‌رباری هه‌موو ئه‌و پیلان و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ی لێی ده‌كرێ، یه‌كێتی حزبی رۆژی ته‌نگانه‌ و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه‌.
یه‌ك هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نیسانی 2020 ی پارێزگاكانی عیراق، پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم – كه‌ركوك – به‌شێكی پارێزگای موسڵ – به‌شێكی پارێزگای دیاله‌ – به‌شێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین – به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، تاكو ده‌نگی كورد به‌فیڕۆ نه‌ڕوات و سه‌ره‌تایه‌كیش بێت بۆ كۆده‌نگی و هاوده‌نگی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌و ناوچانه‌ و هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا، له‌ڕێی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری هێمنانه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌ك بپارێزێت له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 دا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی، له‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌م حزبه‌ و خۆ به‌ خاوه‌ن زانینی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ی كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌كه‌ی له‌ سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كانه‌وه‌ ده‌بینێت.
ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا له‌ ئایاری ساڵی 2018، به‌شێكی زۆری حزبه‌ كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستێكی دژیان له‌ به‌رامبه‌ر (ی.ن.ك) وه‌رگرت، به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و پاش هه‌ڵبژاردن یه‌كێتییان به‌ ته‌زویركردن تاوانبار كرد و ته‌نانه‌ت له‌لای كۆمسیۆنی عیراقیش شكاتیان لێكرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی لای یه‌كێتی ده‌كرێنه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی كوردستان، بۆیه‌ له‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌و پێشنیاره‌ گرنگه‌ی راگه‌یاند و هه‌ر رۆژی 8/9/2019 ش حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركوك، جگه‌ له‌ برایانی پارتی كه‌ وه‌ك باس ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌و بڕیاره‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان رازین، بڕیاریان دا به‌یه‌ك لیست له‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك به‌شداری بكه‌ن.
ئومێده‌خوازم، ئه‌م سه‌ره‌تایه‌، سه‌ره‌تای كۆده‌نگی و هاوئاهه‌نگی حزبه‌ كوردستانییه‌كان بێت له‌ پارێزگاكانی تر موسڵ، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین و هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت بۆ جێبه‌جێكردنی داوا و خواسته‌كانی كورد له‌ عیراقی فیدراڵدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هاوپەیمانی عەرەبی بۆ هەڵوەشاندنەوە..

هاوپەیمانی عەرەبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئومەی عەرەبی! بەر لە نزیكەی پێنج ...