سەرەکی » دۆسێ » دامەزرێنەرانی یەكێتی گەنج بوون و گەیشتنە لووتكە

دامەزرێنەرانی یەكێتی گەنج بوون و گەیشتنە لووتكە

رۆژان شەهید حەمەڕەش

بێگومان كۆنگرە بۆ گۆڕانكاریی و نوێبونەوە دەكرێت و دەبێت یەكێتی گرنگترین ئامانجی دیاریی بكات و پلانی دروستی هەبێت بۆ بەدیهێنانی. با قۆناغەكانیش هێواش بن، بەڵام داهاتووی روون و دیاربێت.
دیارە بۆ نوێیونەوە پێویستی بە پەیڕەو و پرۆگرامێكی سەردەمیانە و هاوچەرخە، وەكو:
-1پەیڕەوێك كە دروشمەكانی یەكێتی و بنەمای حزبیی هەڵبژاردنی تێدابێت و ئۆرگانەكان ئەرك و دەسەڵاتی راستەقینەی خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوە و سیستەمی پاداشت و سزا ببێتە بنەمای كاركردن. سەركردایەتییەك هەڵبژێرێت لە بیرمەندو خەڵكی بەئەزموون و هەروەها گەنجی پسپۆڕ و هەموو ئەو بوارانەی كە بۆ سەركردایەتی پێویستن، سوود لە توانای گەنجە بەهەرەدار و بەتوانا و پسپۆڕەكان و ئەزمووندار و شارەزایانی بەتەمەن وەربگیرێت. پێویستە یەكێتی هاندەری گەنجان بێت بەوجۆرەی كە دەتوانن بەپێی پەیڕە و لەناو یەكێتیدا تواناكانیان بخەنەگەڕ.
-2بوونی پڕۆگرامێكی هاوچەرخ بۆ خزمەتی سەرجەم چین و توێژەكان و هەموو بوارە پێویستەكانی ئەم سەردەمە لەخۆبگرێت. هەروەك بۆ جێبەجێكردنی پەیڕەو و پلانی كاركردن، دەبێت هەموو سەركردایەتی و كادرو ئەندامان پێوەی پابەند بن. لەهەمان كاتدا چاودێریش بن بەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنییەوە.
ئەگەر هەستكردن بە لێپرسراوێتی نەبێت و چاودێریی نەبێت بەسەر جێبەجێكردنییەوە، پێویست ناكات كۆنگرە بكرێت و پەیڕەوی هاوچەرخمان هەبێت، چونكە ئێستاش پەیڕەومان هەیە، ئەگەر وەك پێویست كاری پێ بكرایە ، ئەوا ئەوەندە كۆنگرە گرتن دوانەدەكەوت. هەروەك پێویستە ئەو راستییە بزانین كە دامەزرێنەرانی یەكێتی گەنج بوون و گەیشتنە لوتكە، بۆیە پێویستە بوار بە هاتنەپێشەوەی گەنجان بدرێت و متمانەیان پێ بكرێت و رۆڵی پێویستی خۆیان پێ بدرێت، چونكە ئەوان دەتوانن لە نەخشەی نوێی یەكێتیدا شوێنی دیار بگرن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، ئاماژە بە بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان ...