سەرەکی » وەرزش » پاڵه‌وان ژماره‌یه‌كی خراپی نووسییه‌وه‌

له‌ شه‌وی یه‌كه‌می چامپیۆنس لیگدا

پاڵه‌وان ژماره‌یه‌كی خراپی نووسییه‌وه‌

یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌ستیپێكرد و لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووش ژماره‌یه‌كی خراپی نووسییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاریگای سان پاولۆ بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌ ناپۆلی دۆڕا.
لیڤه‌رپوڵ بووه‌ یه‌كه‌م خاوه‌ن نازناو له‌ ماوه‌ی‌ 24 ساڵ رابردوودا له‌ یه‌كه‌م یاری چامپیۆنس لیگ ده‌دۆڕێت، كه‌ له‌ وه‌رزی 1994-1995ه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی بووه‌ته‌ پاڵه‌وان وه‌رزی دواتر یه‌كه‌م یاری براوه‌بووه‌ یاخود یه‌كسانبووه‌.
یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ش درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی دا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌كانی ئیتاڵیا كه‌ له‌دوا 68 گه‌شتی بۆ یاریگاكانی كاڵچۆ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ و دۆرتمۆند له‌سه‌رجه‌میان به‌ شكست گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
لیڤه‌رپوڵیش درێژه‌ی به‌ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆی كه‌ وه‌رزی رابردووش 4 یاری له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆی دۆڕاند و ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌یه‌كه‌م یاری ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆی دووچاری شكست بوو.
یه‌كه‌م رۆژ رۆژی ئینگلیزیه‌كان نه‌بوو كه‌ یانه‌ی‌ چێڵسی له‌ نێو یاریگاو هانده‌رانی به‌ ڤالێنسیا دۆڕا، به‌مه‌ش فرانك لامپارد بووه‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ر له‌ مێژووی چێڵسی له‌یه‌كه‌م یاری له‌ چامپیۆنس لیگ بدۆڕێت.
گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی رۆژی یه‌كه‌میش له‌ نه‌مسا بوو كه‌ یانه‌ی‌ رێدبۆڵ سالزبۆرگ توانی به‌ 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 2 گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ جینكی به‌لژیكی بباته‌وه‌ له‌و یارییه‌ش ئیرلینگ هالاند بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ هاتریك بكات كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵ و 58 رۆژ بووه‌ سێیه‌م بچوكترین یاریزان هاتریك له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكات.
یاریی لووتكه‌ش له‌نێوان بروسیا دۆرتمۆند و بارسێلۆنا به‌هۆی لێهاتوویی مارك ئه‌ندریه‌ تیرشتیگن به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات كه‌ شتیگن له‌ یارییه‌كه‌ به‌ به‌هێزی ده‌ركه‌وت و توانی په‌نالتیه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ به‌مه‌ش له‌دوا 6 په‌نالتی له‌ چامپیۆنس لیگ كه‌ دژی یانه‌كه‌ی‌ گیراوه‌ شتیگن 4 په‌نالتی گه‌ڕاندۆته‌وه‌.
ئینسۆ فاتی ئه‌ستێره‌ی لاوی بارسێلۆناش له‌ یارییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری كرد و بووه‌ بچووكترین یاریزان له‌مێژووی بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنس لیگ یاری بكات و له‌ گێمی دووه‌میش لیۆنێل مێسی دوای 115 رۆژ به‌شداری له‌ یارییه‌كی بارسێلۆنا كرد.
هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی‌ ئینته‌ر كه‌وته‌ داوی یه‌كسانبوونه‌وه‌ كه‌ كوڕانی كۆنتی له‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئاستی خراپ ده‌ركه‌وتن، له‌به‌رامبه‌ردا سلاڤیا براگ كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرا نێچیرێكی ئاسان بێت بۆ 3 گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وت و شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...