سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: چاكسازی ‌و بەڕێوەبردنێكی نوێ

بافڵ تاڵەبانی: چاكسازی ‌و بەڕێوەبردنێكی نوێ

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان، چاوی بە ویلیم كۆسین كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لەهەرێمی كوردستان، كەوت‌و لەدیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی‌و ئەمنییەكانی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكە، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
بافڵ تاڵەبانی، لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیاسی‌و پێشهاتەكان، باری سەرنجی لەگۆشەنیگای سیاسەت‌و بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد «یەكێتی لەگەڵ یەكخستنەوەی ماڵی كوردو یەكوتاریی نیشتمانی‌و نەتەوەییە بۆ سەرجەم پرسەكان‌و كار بۆ بنیاتنانی بەرەیەكی نیشتمانیش دەكەین». ئەو هەنگاوەشی لەبەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان وەسفكرد.
لەبارەی پەیوەندیی لایەنە سیاسییەكان‌و رێكەوتنی سیاسیی نێوان یەكێتی‌و پارتی، بافڵ تاڵەبانی راشكاوانە بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان‌و رایگەیاند: راستە نیگەرانیی هەیەو سەرنجمان هەیە لەسەر جێبەجێنەكردنی رێكەوتننامەكە وەك خۆی، بەڵام هەوڵی جددی هەیە تا لەڕێگای لێكتێگەیشتن‌و زمانی هاوبەش كێشەكان چارەسەربكەین‌و پێكەوە هەموومان بەرنامەی حكومەتی نوێ بۆ چاكسازی‌و بەڕێوەبردنێكی نوێ بۆ هەرێمێكی نوێ جێبەجێبكەین‌و درێژە بەسیاسەتی نیشتمانیی خۆشمان دەدەین بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان لەچوارچێوەی یەكڕیزیی نیشتمانیدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لایەنەكانی (هاوپەیمانیی كوردستانی) پەیماننامەیان ئیمزاكرد

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی حاكم قادر ...