راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
دوێنێ، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، ئامادەكاریو هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، تاوتوێكرانو ئەو پێشنیازو بۆچوونانەش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، كە بەشێوەیەكی بنیاتنەرانەو بۆ سەركەوتنی كۆنگرە خراونەتەڕوو.
لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەئایندەیەكی نزیكدا كۆمسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەر بەكۆمسیۆنی باڵا كۆببێتەوەو تەواوی دیدو پێشنیازەكان لە پاكێجێكدا لەژێر رۆشنایی گۆڕانكارییەكانی كوردستانو عیراقو ناوچەكەو ئەركە نوێیەكانو گۆڕانكارییەكانی ژیانی رێكخراوەییو شێوازی نوێی خەبات، گەڵاڵە بكرێن.
69 جار بینراوە