سەرەکی » مانشێت » یەكێتی تەئكید لە جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكان دەكاتەوە

یەكێتی تەئكید لە جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكان دەكاتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لە جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا، دەكاتەوە.
رۆژی 20/9/2019، لە سلێمانی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ‌و ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبۆوە.

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە
دوای كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی روونكردەوە و وتی: لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دۆخی عیراق، كوردستان و ناوچەكە گفتوگۆ كرا و ئەو هەنگاوانەی پێویست بوو، بڕیاریان لەسەر درا و لیژنەیان بۆ دروستكرا، وتیشی: لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە كۆنگرە كرا و لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرە راپۆرتی خۆی پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی كرد و ئیشوكارەكانی خۆیان روونكردەوە، لەوبارەیەوە ئەوەی پێویست بوو بڕیاری لەسەردرا، راشیگەیاند: سەبارەت بە دۆخی ئێستای كوردستان، قسە و باسی جددی كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەرئەوەی پێویستە دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بە وریاییەوە لێپرسراوێتی خۆیان لە پاراستنی ئارامی و ئاسایش جێبەجێبكەن.
״جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێكەوتننامەكان״
لەبارەی پشكەكانی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەدا «ئەوەی باسكرا ئەوەیە كە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێكەوتننامەكانمان، رێكەوتنی سیاسی و رێكەوتنی پەیوەند بە كابینەی نوێوە، زەمانەتی درێژەپێدانی هاوكارییەكانی ئێمە لەو بوارەدا دەكات، تەئكیدیشمان كردەوە لەسەر ئەوەی ئێمە پابەندین بە رێكەوتننامەكانەوە، پێویستیشە هەردوولا ئەوەی كە قسەمان لەسەر كردووە و بڕیارمان لەبارەیەوە داوە، جێبەجێ بكەین».

پرسی كەركوك
لەبارەی پرسی كەركوكیشەوە، وتی: ئێمە رێكەوتنێكمان هەیە دەربارەی كەركوك، لیژنەیەكیشمان هەیە بۆ موتابەعەكردنی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...