سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » هابه‌ و كه‌ركوكپەڕە 2

خورجە

هابه‌ و كه‌ركوك

1
هابه‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ میلی‌ كه‌ركوكه‌و یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌كانی‌ ئه‌و شاره‌، ئه‌و خاڵی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان كوردو توركمانه‌و نه‌ك هه‌ر له‌كه‌ركوك و عیراق بگره‌ له‌ توركیاش له‌ كاتی‌ خۆیدا گوێگرو هه‌وادارێكی‌ زۆری‌ هه‌بوو، هابه‌ ناوی‌ ته‌واوی‌ عه‌بدلوه‌هاب به‌رغه‌ش حوسێن بوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ دێرینی‌ پیریادی‌ ساڵی‌ 1945 هاتوه‌ته‌ دنیایه‌و هه‌ر زوو باوكی‌ كۆچی‌ دوای‌ كردووه‌و ئه‌ركی‌ به‌ خێوكردن و گه‌وره‌ كردنی‌ كه‌وته‌ ئه‌ستۆی‌ دایكی‌، ژیانێكی‌ قورس و كوله‌ مه‌رگیانه‌ ژیاوئه‌وه‌ش له‌ گۆرانیه‌كانیدا ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌، هابه‌ له‌نۆساڵیه‌وه‌ ده‌ستی‌ دایه‌ كار كردن وبوبه‌ شاگردی‌ به‌رگدروو، ناوه‌كه‌یشی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایكی‌ له‌ به‌ر خۆشه‌ویستی‌ هابه‌ی‌ پێده‌گوت، ئه‌و له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زی‌ به‌ وتنی‌ گۆرانی‌ و مه‌قامات بوو، هه‌ر كاتێك ته‌نیا بوایه‌ به‌ بێده‌نگی‌ گۆرانی‌ ده‌وت .

2
هابه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ گۆرانیبێژێكی‌ ناسراوبوو، كه‌سێكی‌ به‌ هه‌ڵوێست و دژی‌ سته‌م و نادادیش بوو، ئه‌و هه‌میشه‌ سه‌رسه‌ختانه‌ دژایه‌تی‌ نادادی‌ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت شێوازی‌ مردنه‌كه‌یشی‌ گومانی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ حكومه‌ت ده‌رمانخواردی‌ كردبێت، یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی‌ ده‌ڵێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌ داوه‌ته‌كه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند ناسری‌ ره‌زازی‌ له‌ سلێمانی‌ « ئه‌من «ی‌ كه‌ركوك ده‌نێرن به‌ شوێنیداوله‌وێ‌ به‌ شه‌ربه‌ت ژه‌هر خواردی‌ ده‌كه‌ن.
هابه‌ به‌ كوردی‌ و توركمانی‌ گۆرانی‌ ومه‌قامی‌ زۆری‌ ووتوه‌و زۆربه‌ی‌ كات خۆی‌ هۆنراوه‌كانی‌ داناوه‌، بۆ نمونه‌ له‌ گۆرانیه‌ كوردیه‌كانیدا ده‌ڵێت:
یاخوا ره‌سمچی‌ له‌ شت نه‌ناڵێ‌
ره‌سمێ‌ یار بگره‌ بینێره‌ ماڵێ‌
له‌راستیدا هابه‌ به‌ ده‌نگه‌كه‌ی‌، به‌ شێوازی‌ وتنی‌ گۆرانیه‌كانی‌، به‌و ده‌قانه‌ی‌ ده‌یچڕی‌، گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژار نشین و خه‌ڵكه‌ به‌د به‌خته‌كه‌ی‌ نیشانی‌ ئه‌وانی‌ تر ده‌دا، ئه‌و گۆرانی‌ بێژی‌ هه‌ژارانو به‌له‌نگازان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو سیاسیه‌كانیش خۆشیان ده‌ویست و حه‌زیان به‌ ده‌نگی‌ بوو.

3
هابه‌ له‌ گه‌ڵ ناسری‌ ڕه‌زازی‌، برایم تاتڵیساز، مه‌چكۆ، موه‌فه‌ق و یه‌شارو زۆری‌ تردا گۆرانی‌ ووتوه‌، یان گۆرانی‌ بۆ ووتون، هه‌میشه‌ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی‌ به‌ ڕومه‌ت سه‌یركراوه‌، گه‌رچی‌ بارو دۆخ و ژیانی‌ هه‌میشه‌ لیپ بووه‌ له‌ نه‌هامه‌تی‌، ئه‌ودوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر داوای‌ ره‌زازی‌ هاته‌سلێمانی‌ و له‌وێ‌ له‌ یانه‌ی‌ ئه‌ندازیاران تا نیوه‌ شه‌و گۆرانی‌ چڕی‌، كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م و له‌ ساڵی‌ 2001 كۆچی‌ دوای‌ كرد .
هابه‌ گۆرانیه‌كانی‌ كه‌ركوكیانه‌ بون :
له‌ خۆم حه‌رام كرد ئاوی‌ به‌لوعه‌
وتم بۆ ماچێ‌ ئه‌لێ‌ مه‌منوعه‌
یان ده‌ڵێت :
من بۆ كوێ‌ بچم دڵ به‌زامه‌وه‌
كێ‌ تیمارم كا شه‌وبه‌ لامه‌وه‌

 424 جار بینراوە