سەرەکی » ئاراستە » شكاندنی سامی سێداره‌

بۆ شه‌هید جه‌بار سیامه‌ند گه‌زوه‌شانی‌

شكاندنی سامی سێداره‌

حەیدەر مەنتک

ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی‌ خه‌باتی‌ پێشمه‌رگانه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بگه‌ڕێینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ هه‌شتاكاندا، ده‌بینین جگه‌ له‌ ئۆرگانی‌ (تیپ و كه‌رت و مه‌فره‌زه‌) مه‌فره‌زه‌ی‌ تایبه‌تی‌ گه‌ڕۆك سه‌ربه‌ تیپه‌كان هه‌بووون به‌ ئاشكرا یان نهێنی‌، ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ له‌ كوڕی‌ گه‌نج و دڵسۆزو به‌دیقه‌ت و چاونه‌ترس ده‌ستنیشان ده‌كران، له‌ سنووری‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێریش چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی‌ بچوك بچوك هه‌بووون سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندو تیپه‌كان كه‌ زۆربه‌ی‌ رۆژه‌كان له‌و هه‌ولێره‌ به‌عسییه‌كانیان ته‌مبێ‌ ده‌كردوو به‌سزای‌ گه‌ل و شۆڕشیان ده‌گه‌یاندن.
لێره‌وه‌ نابێ‌ رۆڵی‌ رێكخستنه‌كانی‌ ناوشار فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ ده‌وری‌ كاراو جوامێرانه‌یان ده‌نواند چ له‌ده‌ست نیشانكردنی‌ شوێن و كات و كه‌سانی‌ سه‌ر به‌ به‌عس چ له‌ شاردنه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ماڵه‌خزمه‌كانیان، یان چاره‌سه‌ری‌ برینداره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ رێكخستنه‌كانی‌ ناوشاربووو، یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شه‌هید رێبازه‌وه‌ هه‌بووو له‌ تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر شه‌هید جه‌بار گه‌زوه‌شانی‌ بوو، شه‌هید گه‌نجێكی‌ گوێڕایه‌ڵ و ئازاو خۆشه‌ویست بووو، پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ به‌ده‌ست و بردبووو، له‌وماوه‌ كه‌مه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێسپێردرابێت وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێی كردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ نابه‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ جاشه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ له‌ نه‌به‌ردیه‌كدا رۆژی13/8/1986 به‌برینداری‌ پاش شه‌رێكی‌ سه‌خت ده‌ستگیركراو له‌ رۆژی 29/8/ 1986 له‌ به‌ندینخانه‌ی‌ ئه‌بووغرێب شه‌هید كراو گه‌یشته‌ كاروانی‌ هه‌میشه‌ نه‌مرانه‌وه‌.

ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید جه‌بار سیامه‌ند حه‌وێز خدر ناسراو به‌ جه‌بار گه‌زوه‌شانی‌، له‌ دایكبوووی رۆژی 1/7/1962 گوندی‌ (گه‌زوه‌شان)ی هه‌ولێر.
ساڵی‌ 1986 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌و هه‌مان ساڵیش بوووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌ی‌ تایبه‌تی‌ لای‌ شه‌هید رێباز له‌ تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازاو چاونه‌ترس بوووه‌، به‌ر له‌ شه‌هیدبووونی له‌ نه‌به‌ردییه‌كدا له‌ گوندی (زورگه‌زراو) بریندار كرا، رۆژی 13/ 8/1986یش له‌ نه‌به‌ردیه‌كی دیكه‌دا له‌ سنووری دیبه‌گه‌ دوای شه‌ڕێكی سه‌خت به‌برینداری‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی دوژمن و بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئازایانه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ و سامی سێداره‌ ده‌بێته‌وه‌.
به‌داخه‌وه‌، دواجار له‌ رۆژی 29/ 8/ 1986 له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئه‌بووغرێب- به‌غدا له‌ سێداره‌ دراو گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...