سەرەکی » مانشێت » وەزیری خوێندنی باڵا:41 هەزارو 833 خوێندكار وەرگیراون

وەزیری خوێندنی باڵا:41 هەزارو 833 خوێندكار وەرگیراون

راگەیاندنی وەزارەت

د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند: رێژەی وەرگرتنی خوێندكار بۆ ئەمساڵی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگەكان بەیانیان 74 %، ئێواران 14 %‌و پارالێڵیش 8 %ە.
دوێنێ، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوی وەرگیراوان لەزانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لەخوێندنی بەیانیان‌و ئێواران‌و پارالێڵ، راگەیەنراو لەوتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵا وێڕای پیرۆزبایی لەدەرچوانی پۆلی دوانزە، دووپاتیكردەوە كە وەك وەزارەت ئامادەكاری تەواویان كردووە‌و پشتیوانیی خوێندكاران دەبن بۆ سەركەوتنیان لەخوێندندا.
لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی راگەیاندنی ناوی دەرچووان‌و سەرنج‌و تێبینییەكان لەبارەیانەوە، د.ئارام، وتی: بۆ نەهێشتنی كەموكوڕییەكان‌و سەركەوتنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی گشتی، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەبەردەوامی لەپەیوەندیدا دەبین‌و زیاتر تاوتوێی دەكەین، دواكەوتنی راگەیاندنی ناوی دەرچووانی ئامادەییش پەیوەندیی بەو تاوتوێكردن‌و پلانەوە هەبوو، كە سەرەتا زانكۆكان پلانیان زیادكرد، وەك وەزارەتیش رێژەی 30 %ی كورسیی خوێندنی گشتیمان زیادكرد.
پاشان، د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن‌و پلاندانان‌و بەدواداچوون لەوەزارەتی خوێندنی باڵا، وتی: 28 هەزارو 185 دەرچوو، كە دەكاتە رێژەی 74 % لەخوێندنی بەخۆڕایی لەزانكۆو پەیمانگە حكومییەكان، وەرگیران، هەروەك بەهۆی هەڵە پڕكردنەوەی فۆڕم، 1481 خوێندكار ناویان نەگەڕاوەتەوە‌و وتیشی: 3052 كورسیی بەتاڵ لەزانكۆو پەیمانگەكان ماون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...