سەرەکی » هەواڵ » دۆخی ناوچەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی هەمووانە

وەزیری پێشمەرگە

دۆخی ناوچەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی هەمووانە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی هەمووانە و دەبێ ئاڕاستەی هەنگاوەكان لە عیراق و هەرێم بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئارامی بێت.
وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ جەنەراڵ ئەیۆت فەرماندەی هەماهەنگیی هاوپەیمانیی وەزاری لە عیراق، كۆبۆوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لە ناوچەكەدا، فەرماندەی هەماهەنگیی هاوپەیمانیی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتی و پشتگیریی هێزی پێشمەرگە كردەوە و راشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازیی هەمووانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*