سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئه‌پڵیكه‌یشی‌ سیخوڕیی بازاڕی‌ گه‌رمه‌

ئه‌پڵیكه‌یشی‌ سیخوڕیی بازاڕی‌ گه‌رمه‌

كۆمپانیای‌ كاسپه‌ر سكای‌ تایبه‌ت به‌ ئاسایشی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ رایگه‌یاند، رێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رنامه‌‌و ئه‌پڵیكه‌یشنی‌ سیخوڕیی له‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ساڵی‌ رابردوودا 35% به‌رز بۆته‌وه‌.
توێژه‌رانی‌ كاسپه‌ر سكای‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد، توانیویانه‌ ته‌نیا له‌م ساڵدا به‌رنامه‌ی‌ ستۆك وێر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سیخوڕیی له‌سه‌ر 37 هه‌زار‌و 532 ئامێری‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ بدۆزنه‌وه‌. پسپۆڕێكی‌ بواره‌كه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك.
ستۆك وێر به‌رنامه‌یه‌كه‌ دێته‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت‌و پێت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌توێ هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی‌ هاوڕێكه‌ته‌وه‌ بزانیت ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ دابه‌زێنه‌، كه‌ دابه‌زی‌ هه‌موو جموجۆڵێكی‌ هاوڕێ یان هاوسه‌ر ده‌خاته‌ به‌رده‌ستت.
ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ سیخوڕیی تا ئێستا چه‌ندان كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ نێوان ژن‌و مێرددا دروست كردووه‌‌و زۆر جار كێشه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی‌ جیابوونه‌وه‌.
بی‌ بی‌ سی‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*