سەرەکی » ئابووری » كارەبای ئێران و عیراق و سوریا پێكەوە دەبەسترێنەوە

كارەبای ئێران و عیراق و سوریا پێكەوە دەبەسترێنەوە

وەزارەتی كارەبا ئێران رایگەیاند: هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق زیاد دەكەن‌ و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە رێگەی عیراقەوە تۆڕی كارەباری ئێران‌ و سوریا پێكەوە دەبەستنەوە.
هومایۆن حائیری جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری وزەو كارەبا رایگەیاندووە: لە چەندین كۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان بەرپرسانی پیشەسازی كارەبای ئێران‌و عیراق پێكەوەبەستنی تۆڕی كارەبای هەر دوو وڵات تاوتوێكراوە‌و ئێستا ئەو پرسە تەواو بووەو كارەبای هەردوولا پێكەوە بەستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لە پلانێكی دیكەدا دەمانەوێت تۆڕی كارەبای هەر سێ وڵاتی ئێران، عیراق و سوریا پێكەوە ببەستینەوە.
هاوكات رەزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە هەناردەكردنی كارەبای وڵاتەكەی بۆ سوریا لە رێگەی عیراقەوە رایگەیاندووە: ئەم پڕۆژەیە پێویستی بەدرووستكردنی هێڵێك هەیەو بڕیارە لە نزیكترین كاتدا تەوا بكرێت‌و دەمانەوێت لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئەم وڵاتەش رۆڵی بەرچاومان هەبێت.

print

 87 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*