سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو نامیلکەی هەڤاڵ حاکم (قادر حەمەجان) بەڕێوەچوو

ساڵــۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو نامیلکەی هەڤاڵ حاکم (قادر حەمەجان) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە 5/11/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو نامیلکەی بۆ هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی. ن. ک) رێکخست. نامیلکەکانیش بریتیبوون لە: (پرەنسیپەکانی سەردەم، پرۆژەو پلانی پەڕینەوە).
لەکۆڕەکەدا بەگشتی باس لەناوەرۆکی هەردوو نامیلکەکە کرا، پاشان نامیلکەکان بەخشرایە ئامادەبووانی کۆڕەکە.

لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*