سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار » تشرینەكانی عیراق

تشرینەكانی عیراق

خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەم بە پێچەوانەی پێشبینیەكان، لە تشرینی دووەمدا توندتربوونەوە و تەواوی پرۆسەی سیاسیان لە عیراقدا خستە ژیر پرسیارێكی گەورەوە.
ئەمەی ئێستا لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روودەدەن، پەنگخواردنی چەندان ساڵی رابردوون، بەنگواردنی پشتگوێخستنی داواكاریی باشكردنی خزمەتگوزاریی و دابینكردنی هەلی كار و بەگژداچوونەوەی گەندەڵین.
لەگەڵ درێژەدان بە هەڵە و لەبەرچاونەگرتنی ژیانی هاووڵاتیان و پشتگوێخستنی داواكارییە رەواكان و رۆچوون لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و خۆپەرستی لەڕادەبەدەری كاربەدەستان، راچڵەكین و درەنگ بەئاگاهاتنەوە بێ‌ سودە و داننان بە راستییەكانیشدا نابێتە فەزیلە.
تشرینەكانی ئەمساڵی عیراق هاوشێوەی تشرینەكانی پێشوو نین، لەمساڵدا لە بری مقۆمقۆ و وتوێژی لایەنە سیاسییەكان، شەقام قسە دەكات و سیاسەتوانان بێدەنگ دەكات.
قسەكردنی ئەمجارەی شەقامی عیراقی، رەنگە وەك قسەكانی پێشووی نەبێت و لەمجاردا قسەكانی ببنە مایەی گۆڕینی ئاراستەی سیاسی و دیاریكردنی رێڕەوی وڵات، گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بێت یان دەرهێنانی بەڕەی ژێر پێی سیاسەتوانانی ئێستا، شەقامی عیراقی لە تشریندا دەنگی لە هەموان بەرزترەوە و هیچ دەنگێك لە سەرو دەنگی شەقامەوە نابیسترێت.
خۆپیشاندەران لەمجارەدا گەر لە پردی جمهوریش نەپەڕنەوە بۆ ناوچەی سەوز، گۆڕەپانی تەحریر بەرنادەن و لە بەسرەو شارەكانی تری باشوور، توانای رێگرتنیان لە بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنیشی هەیە.
بەو واتایەی خۆپشاندەران لەمجارەدا دەتوانن، نەك تەنیا پرۆسەی سیاسی، ئابوری وڵاتیش لەگەڕبخەنە، ئەمەی ئێستا لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روودەدەن، پەنگخواردنی چەندان ساڵی رابردوون، بەنگواردنی پشتگوێخستنی داواكاریی باشكردنی خزمەتگوزاریی و دابینكردنی هەلی كار و بەگژداچوونەوەی گەندەڵین.
زیاتر لە 250 كوژراو و هەزاران بریندار، نەبوونەتە مایەی ساركردنەوەی تەوژمی خۆپیشاندانی تشرینەكانی عیراق، نەبوونەتە هۆكارێك بۆ خابوونەوەی ناڕەزایی خەڵك و بڵاوەپێكرنیان.
باشكردنی خزمەتگوزاریی و دابینكردنی هەلی كار و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، ئەو داواكارییە رەویانەن كە خۆپیشاندانیان لەپێناودا دەكرێت، مەتڵەبەكە گۆڕینی حكومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت و ماكیاجكردنی پرۆسەی سیاسی نییە وەك لەلایەن هەندێكەوە باس دەكرێت.
تشرینەكانی ئەمساڵ لە عیراق، جیاوازترن لە تشرینەكانی ساڵانی رابردوو، جیاوازترن بەو پێیەی شەقام جڵەوی كاروبارەكانی لەدەستدایە و سیاسەتوانانەكانیش لە كونجی ناوچەی سەوزدا دوعای سەلامەتی دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*