سەرەکی » هەواڵ » چاكسازییەكانی هەرێم بەردەوام دەبن

جێگری سەرۆك وەزیران:

چاكسازییەكانی هەرێم بەردەوام دەبن

دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی پێشوازی لەوەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی ئەڵمانیا كە لەبوارەكانی وزەو تەكنەلۆژیای زانیاری‌و كەرتە جیاوازەكاندا كاردەكەن، رایگەیاند: حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ باشتركردنی ژینگەی كار بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لەپێناوی ئاسانكاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لەهەرێمی كوردستاندا.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە كەمال محەمەد وەزیری كارەبا ئامادەبوو، سەبارەت بەپرۆسەی چاكسازیی لەهەرێمی كوردستاندا، قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند: پڕۆسەی چاكسازی لەهەرێمی كوردستاندا بەردەوام دەبێت‌و تائێستاش لەچەند سێكتەرێكدا بەرەوپێشچوونی باش هەیە. لەبارەی رەوشی سیاسیی عیراقیشەوە، رایگەیاند: حكومەتی هەرێم دەخوازێت سەقامگیریی؛ باڵ بەسەر عیراقدا بكێشێت لەپێناوی زەمینەخۆشكردن بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی‌و ئابووری لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا‌و وتیشی: خەڵكی عیراق خوازیاری ژیانێكی باشترو حوكمڕانییەكی باشترن، ئەوەش مافی خۆیانە.
وەفدی ژوورە بازرگانییەكانی ئەڵمانیاش، باسیان لەوەكرد كە بەگەشبینییەوە دەڕواننە رەوشی كوردستان بۆ كاركردن و لەم سەردانەشیاندا لەسەر ئەو دەرفەت و بوارانە هەڵوەستە دەكەن، كە بۆ وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی شیاون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*