سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״كورد جێگری سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری بەركەوت״

״كورد جێگری سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری بەركەوت״

لە دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووردا، سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكە هەڵبژێردران و جێگری سەرۆكی لیژنەكە بەر كورد كەوت. داواش لە ئامادەبووان كرا لە ماوەی هەفتەیەكدا بۆچوونی خۆیان لەبارەی چۆنێتی هەمواركردنەوەی دەستوور، ئامادەبكەن.
رۆژی 11/11/2019، دووەم كۆبونەوەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور بە سەرپەرشتی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پسپۆڕانی یاسا و مامۆستایانی زانكۆ بەڕێوەچوو. لەوبارەیەوە د.بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە ئەندامان میوانداریی ژمارەیەك لە سەرۆكی سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی بواری دەستوورمان كرد، وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكە هەڵبژێردران و جێگری سەرۆك بەر كورد كەوت. راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا داوامان لە ئامادەبووان كرد بیرو بۆچوونی خۆیان لەسەر هەمواركردنەوەی دەستوور لە ماوەی هەفتەیەكدا ئامادە بكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*