سەرەکی » وەرزش » ئیبراهیمۆڤیچ داوای مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌كات

ئیبراهیمۆڤیچ داوای مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌كات

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ داوای مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی وه‌كو مه‌رج بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات كه‌ به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ ئیبرا داوای 860 هه‌زار پاوه‌ندی مانگانه‌ ده‌كات.
ئیبرا كۆتایی به‌ كاروانی یاریكردنی هێنا له‌ یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی و ئێستا سه‌ربه‌سته‌ له‌وه‌ی‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی بكات به‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ش كاتێك میركاتۆی زستانه‌ له‌ مانگی 1 كرایه‌وه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن خولی ئیتاڵیا نزیكترین خوله‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات به‌تایبه‌ت كه‌ زۆرێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئیبرا ده‌یه‌وێت له‌ ئیتاڵیا كۆتایی به‌ كاروانه‌كه‌ی‌ بهێنێت و هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی میلان و بۆلۆنیا و ناپۆلیش گرنگی پێده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی ئیبرا زۆر قورس ده‌بێت بۆ یانه‌كانی ئه‌و خوله‌ چونكه‌ موچه‌ی مانگانه‌ی‌ 900 هه‌زار یۆرۆ بۆ یانه‌كانی ئه‌و خوله‌ زۆره‌ به‌تایبه‌ت كه‌ بۆنده‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 6 مانگ ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*