سەرەکی » دۆسێ » دەستەی نەزاهە: فەرمانی دەستگیركردن بۆ گەندەڵكاران دەردەكرێت

هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە

دەستەی نەزاهە: فەرمانی دەستگیركردن بۆ گەندەڵكاران دەردەكرێت

دەستەی نەزاهەی عیراقی، بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵابوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئاماژە بە دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسە باڵایانەی دەوڵەت دەكات كە بەپێی «بەڵگەنامەكانی»لە كاریی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیدا تێوەگلاون.
دەستەی نەزهەی عیراق لە باس دەرچوونی فەرمانی دادوەریی بۆ لەسەركارلابردنی یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و لێكۆڵینەوە بۆ پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستی دەكات.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عیراق لە 17ی تشرینی دووەمی 2019 و لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند» فەرمانی دادوەریی بۆ لەسەركارلابردنی یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و لێكۆڵینەوە بۆ پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستی دەرچووە».
بەپێی بەیاننامەكەی دەستەی نەزاهە»بڕیاری دورخستنەوەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بابل بەهۆی سەرپێچیكردن لە پرۆسەی دروستكردنی وێستگەیەكی سوتەمەنی گشتی دەركراوە».
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عیراق دەڵێت»فەرمانی لێكۆڵینەوە بۆ پشكنەری گشتی پێشویو وەزارەتی تەندروستی لەسەر بنەمای بوونی چەند سەرپێچیەك لە گرێبەستی دروستكردنی نەخۆشخانەی 400 قەڵەوێڵەیی لە پارێزگای بابل دەرچووە».
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دەیان پەرلەمانتار و وەزیری پێشوو، پارێزگاری ئێستا و پێشوو، بەڕێوەبەری گشتی ئێستا وپێشووی عیراقی دەرچووە و زۆربەی هەر زۆری ئەو فەرمانانەش پەیوەندییان بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی پۆستەكانیان هەیە.
دەستەی نەزاهەی عیراق پێیوایە»بڕیاری لەسەركارلابردن و لێكۆڵینەوەكان لە دوای چەندان بەدواداچوون بووە كە بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عیراقی دەركراوە».
هەر لەو چوارچێوەیەدا دەستەی نەزاهەی عیراقی، سەپاندنی سزای زیندانی حەوت ساڵی بەسەر سەرۆكی دەزگای شەهیدانی ئێستای عیراقدا، ئاشكرا كرد كە بەپێی ئەحكامەكانی بڕیاری 160ی ساڵی 1983 بووە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهەی عیراقی، لەبارەی وردەكاریی كەیسەكەوە كە لەلایەن دەزگای نەزاهەوە لێكۆڵینەوەی تێداكراوە و رەوانەی دادوەریی كراوە، لە 14ی تشرینی دووەمی 2019 لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو”دادگای تاوانەكان لە كەرخ، سزای زیندانی بەسەر سەرۆكی دەزگای شەهیدانی ئێستادا سەپاندووە، بەهۆی گرێبەستێكی لیژنەی ڕاوێژكاریی ناوەندی دەزگاكە لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەهلی بۆ وەبەرهێنان لە مۆنۆمێنتی شەهید”.
دەستەی نەزاهە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2019وە، دەركردنی شەست فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و بەرپرسانی خۆجێی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەركرد.
هەر لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، دەستەی نەزاهەی عیراق، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 60 بەرپرسی دەركرد كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی خۆجێی لەخۆدەگرت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی نەزاهەی عیراقییەوە لە 1ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاوكرابووەوە”فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 60 بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەركردووە، لەنێوان بەرپرسەكانیش وەزیرێكی ئێستا و پێنج پەرلەمانتار و دوو وەزیری پێشووی تێدایە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هابتوو”فەرمانگەكە لە ئاكامی كارەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، فەرمانی دەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە 38 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەكان كە ئەندامانی ئێستا و ڕابردوو لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمان بۆ دەستگیركردنی یەك پارێزگار و دوو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و 6 بەڕێوەبەری گشتی و یەك بریكاری وەزیر دەرچووە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا دەستەی نەزاهە، ئاماژەی بە فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگارێك و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگەیەك و 5 بەڕێوەبەری گشتی كردووە.
پێشتر دەستەی نەزاهەی عیراقی ئاماژەی بە گێڕانەوەی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار كردبوو بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.
دەستەی نەزاهەی عیراق لە 5ی ئابی 2019 لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو، “زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ خەزێنەی گشتی وڵات گێڕدراوەتەوە، ئەمەش مەودای بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە عیراقدا دەردەخات”.
هەر بەپێی بەیاننامەكەی دەستەی نەزاهە، “لێكۆڵینەوەكان بوونەتە مایەی دەركردنی 857 فەرمانی دەستگیركردن، كە 407یان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا جێبەجیكراوە، وێڕای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 34 وەزیر و ئەوانەی پلەكانیان هاوتای وەزیرە”
دەستەی نەزاهە دەڵێت: “لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەو پارەیەی گێڕدراوەتەوە، یان ئەوەی فەرمانی دادوەری بۆ گەڕاندنەوەی دەرچووە و لەلایەن دەستەكەوە رێگە لە بەهەدەردانی گیراوە و گێڕدراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، زیاترە لە تریلیۆنێك دینار”.
عیراق بۆ چەند ساڵێك دەچێت بەدەست گەندەڵییەكی زۆرەوە گیرۆدەیە و بەپێی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش، عیراق لە پلەی 12ی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە.
لەدوای ساڵی 2003وە، زیاتر لە سەدان ملیار دۆلار لە سامانی گشتی عیراق دیارنەماوە و چاودێرانیش دەڵێن، “ئەو پارەیە چووەتە گیرفاتی ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكان و ئەو سیاسیانەی لەماوەی چەندان ساڵی رابردوودا چارەنوسی وڵاتیان لەژێرداستدابووە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*