سەرەکی » هەمەڕەنگ » په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

نه‌جوا

په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

نه‌جوا كه‌ره‌م كچه‌ گۆڕانیبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ لوبنان له‌ رێگه‌ی‌ تویته‌ره‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ سیاسییه‌كانی‌ لوبنان كرد‌و پێی‌ وتن، گه‌ردنی‌ ئێمه‌ له‌ده‌ست ئێوه‌دایه‌، ویژدانتان هه‌بێت.
نه‌جوا له‌ توێته‌ره‌كه‌یدا گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی ساڵی‌ 2007ی‌ خۆی‌ دووباره‌ دابه‌زانده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ كه‌ناڵی‌ رۆتانادا باس له‌ بارودۆخی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ واته‌ لوبنان ده‌كات.
هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا نه‌جوا رووی‌ ده‌می‌ ده‌كاته‌ سیاسییه‌كانی‌ لوبنان‌و پێیان ده‌ڵێ: گه‌ردنی‌ ئێمه‌ له‌ ده‌ستی‌ ئێوه‌دایه‌ ویژدانتان هه‌بێ، خودا بناسن، قوربانی‌ بۆ نیشتمان بده‌ن، ئه‌م گه‌له‌ خوێنی‌ لێ ده‌چۆڕێ.
نه‌جوا كه‌ره‌م به‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی‌ ده‌یه‌وێ بڵێ، له‌ 2007دا چ داواكارییه‌كی‌ هه‌بووه‌ له‌ به‌رپرسانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئێستاش هه‌مان داواكاری‌ هه‌یه‌‌و تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وڵات‌و گه‌ردنی‌ هاووڵاتیان له‌ ده‌ست به‌رپرساندایه‌ ده‌بێ به‌ ویژدانه‌وه‌ نیشتمان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ئیلاف

print

 99 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*