سەرەکی » هەمەڕەنگ » كه‌فێكی‌ ژه‌هراوی‌ كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ گرته‌وه‌

كه‌فێكی‌ ژه‌هراوی‌ كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ گرته‌وه‌

كه‌فێكی‌ زۆر كه‌ناره‌كانی‌ ده‌ریای‌ له‌ ناوچه‌ی‌ چینای‌ پایته‌ختی‌ ویلایه‌تی‌ تامیل نادۆی‌ هیندستانی‌ گرته‌وه‌‌و زاناكانیش هۆشدارییان دا به‌ خه‌ڵكی‌ نه‌چنه‌ ناوی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ ژه‌هراوی‌ بێت‌و زیان به‌ ته‌ندروستییان بگه‌یه‌نێت.
كه‌نار ئاوی‌ مارینا له‌ چینا یه‌كێك له‌و كه‌ناراوانه‌ی‌ ساڵانه‌ رۆژانه‌ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن، له‌ كاتی‌ په‌یدابوونی‌ كه‌فێكی‌ زۆردا كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌ناری‌ ده‌ریاكه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌، گه‌شتیاران بێ گوێدانه‌ هۆشداری‌ زاناكان چوونه‌ ناو كه‌فه‌كه‌وه‌‌و ده‌ستیان كرد به‌ یاری‌ كردن.
ئه‌م جۆره‌ كه‌فه‌ تازه‌ نییه‌‌و ساڵانه‌ له‌ دوای‌ بارینی‌ وه‌رزه‌ بارانه‌وه‌، كه‌ناره‌كان ده‌شواته‌وه‌، كه‌فێكی‌ زۆر په‌یدا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌وه‌ كه‌فه‌كه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت، وه‌ك له‌ 2016‌و 2017دا رووی‌ دا‌و ماسییه‌كی‌ زۆری‌ ئه‌و ده‌ریایه‌ له‌ناو چوون.

العربیه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*