سەرەکی » وەرزش » پۆل رۆبینسۆن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد

پۆل رۆبینسۆن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد

له‌سه‌ر داوای رێكخه‌رانی پێشبڕكێی ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باشوور پۆل رۆبنسۆن سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵ بدات ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ پێشبڕكێی میلێك تۆماربكات كه‌ له‌و كیشوه‌ره‌ رێكده‌خرێت.
پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وه‌رزشكاره‌ به‌ناوبانگه‌كانی راكردن به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه‌یان كردوه‌و هه‌وڵیان داوه‌ به‌ كه‌مترین ماوه‌ ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ببڕن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه‌ به‌ كه‌متر له‌ 5 ده‌قیقه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ ببڕێت.
به‌ڵام رۆبنسۆن به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی كردو چاودێرانی پێشبڕكێكه‌ش به‌ فڕۆكه‌ی‌ بێ فڕۆكه‌وان چاودێریان كرد و له‌كاتی راكردنیشی پله‌ی گه‌رما 20 پله‌ له‌ژێر سفره‌وه‌ بوو.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئاسته‌نگیش رۆبنسۆنی ئیرله‌ندی توانی به‌ 4 ده‌قیقه‌و 17 سانیه‌ ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ ببڕێت كه‌ به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخه‌ران ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ مرۆڤێك ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌و كاته‌ ببڕێت.
رۆبنسۆنیش رایگه‌یاند له‌كاتی راكردندا مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوه‌ كه‌ سییه‌كانی خه‌ریك بووه‌ بته‌قێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*