سەرەکی » وتار » رێکەوتنی نوێی نێوان هەولێر و ناوەند

رێکەوتنی نوێی نێوان هەولێر و ناوەند

ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر

لەدوای دروست بوونی دەوڵەتی عێراقه‌وه‌ کورد چەندین جارکەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی عیراقی، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم گفتوگۆیانە نەخراوتە بەرباس و ڵێکولینەوە. بۆیە هەموو جارێك گفتوگۆ دەست پێ ئەکات وەک ئەوە وایە یەکەم ئەزمونمان بێت لەگفتۆگۆ لەگەل ئەم وڵاتە! چونکە هیچ زانیاری و ئاگادارییەکی تەواو لەسەر رەوتی گفتوگۆکان پێشوو نیە. گفتوگۆکان چۆن دەستی پێكردووه‌ و لەسەر چی رێکەوتوون وخاڵی ناكۆك چی هەبووە.
گەر ئەرشیفی رێکەوتنەکان هەڵدەینەوە جا لەسەرده‌می شاخ یان سەردەمی شار ، زۆر دەگمەنن ئەم رێکەوتنانەی کەوا شەقامی کوردی و کۆی هێزە سیاسیەکان زانیاریان هەبێ لەسەری! كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌یان روون نیە کەوا برگەو خاڵەکانی چیە و چۆنە! جگە لەچەند کارکتەرێکی باڵا هیچ زانیاریک لەبەر دەست نیە لەبارەی ناوەرۆکی رێکەوتنەکانه‌وه‌.
گفتوگۆ هونەرێکی بەرزی دبلۆماسییە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیی لەنێوان کەسانی ناتەبا یان دامەزراوه‌ی ئابووری و رێکخراوی سیاسیه‌. بەڵام لەم هونەرەدا کورد کۆڵەوارن. هەموو ئەوانە و رێکەوتنی تر نەتوانراوە توێژینەوەیان لەسەر بکەین تا ببێتە فاکتەرێک بۆ گفتوگۆکانی ئایندە و سود وەرگرتن لەکەم کوریەکانی پێشوودا، بەشێکی زۆری رێکەوتنەکان كه‌کورد لەگەڵ رکەبەرەکانیدا كردوویه‌تی هەمیشە بەلاوازی خۆی کوتایی هاتووە! سەرلەبەری نوێنەرانی کورد لە عێراق لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمان کەنوێنەرایەتی خەڵکی هەرێم ئەکەن زانیاری ئه‌وتۆیان لەسەر کۆی ئەم رێکەوتنانەی کەوا لەدوای پرۆسەی ئازادی کراوە لەنێوان هەرێم و ناوەند بۆ ئەوەی بزانن نوێنەرانی کورد چیان کردوە بەکوێیان گەیاندوە بۆ ئەوەی بتوانن تەواوی بکەن و هەڵەکانی پێشوو دووبارە نەکرێتەوه.
دواین رێکەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند لەسەر ناردنی 250هەزار بەرمیل ، بەڵام ئەوەی جێگای تێرامانە بەشێک لەم کارکتەرانەی تێیدا بەشدارن خەڵکی نامۆ و کەم ئەزموون بوون لە هونەری گفتوگۆ و شەقامی کورد تا ئێستا لە دڵە رەوکێی برین ونەبرینی موچەدایە.
ماوەتەوە بلێم رێکەوتنی نوێی نێوان هەرێم و ناوەند، هه‌مان ئەنجامی رێکەوتنی ساڵانی 2014 و 2019 دەبێ ، یاخود ئەم رێکەوتنەیان وەک خۆی جێ بەجێ ئەبێت.

print

 15 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*