سەرەکی » هەمەڕەنگ » ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ دوو چاپكراوی شێوه‌كاری بڵاوده‌كاته‌وه

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ دوو چاپكراوی شێوه‌كاری بڵاوده‌كاته‌وه

لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا، بڕیاره‌ ناوەندی هونەری 7رەنگە له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دوو چاپكراوی شێوه‌كاری بڵاوبكاته‌وه‌.
چاپکراوەکانیش بریتین لە: (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌ تابلۆو هونه‌ری شێوه‌كاری جیهانی) كه‌ نووسه‌رو وه‌رگێڕ (رزگار سه‌عید) له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی، بڵاوکراوەی دووەمیش بریتییە لە (هونه‌ری پۆسته‌ر) كه‌ هونه‌رمه‌ندو وه‌رگێڕ (ستار كه‌ریم) له‌ فارسییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.
لەمبارەیەوە بەختیار سەعید بەڕێوەبەری ناوەندی 7رەنگە رایگەیاند: هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانییەوەو له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری چاپكراوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی نوێی 7 ره‌نگەیە‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ په‌یمانگه‌و كۆلیژه‌كانی هونه‌ر.
وتیشی بڕیاریشە ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه‌ له‌ساڵی 2020دا 4 كتێبی تر سه‌باره‌ت به‌ ره‌نگی ئاوی و زه‌یتی و په‌یكه‌رو سیرامیك چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌و پێشتریش یه‌كه‌مین چاپكراوی تایبه‌ت به‌ ئه‌كریلیك چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*