سەرەکی » زانست » ددان شتن مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە

ددان شتن مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە

زانا توێژەرەوەكانی كۆریای باشوور گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە ددان شتن دەتوانێت بە ڕێژەی (10%) مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ بەتایبەت سستیی دڵ كەمتر دەكاتەوە.
زانا توێژەرەوەكانی كۆریای باشوور پاش لێكۆڵینەوەیەكیان بۆیان دەركەوت، ئەو كەسانەی لە ڕۆژێكدا سێ جار ددانەكانیان دەشۆن بە ڕێژەی (10%) بە دوورن لە نەخۆشییەكانی دڵ بە تایبەت سستبوونی دڵ و نەخۆشییەكانی گوێچكۆڵە.
ئەو زانایانە ئەوەیان ئاشكراكرد كە شتنی ددان سوودێكی زۆری هەیە و ئەوانەی سێ ڕۆژ ددانیان بشۆن كەمتر توشیی سستیی دڵ و نەخۆشییەكانی گویچكۆڵەی دڵ دەبن، چونكە دەركەوتووە كە ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبێتە هۆی ناڕێكی تێكڕای لێدانیی دڵ، هەروەها باوەڕ دەكرێت كە شتنی ددان بە فڵچە و بە شێوەیەكی دووبارە ئەو بەكتریایانە كەمدەكاتەوە كە لە نێوان ددان و پووكدا دەژین و ناهێڵێت ئەو بەكتریایانە بچنە ناو ڕێڕەوی خوێنەوە.
لەو تویژینەوەیەدا كە 161 هەزار كەس لە تەمەنەكانی نێوان(40-70) ساڵیی بەشدارییان تێدا كردووە و ساڵێك بەردەوام بووە، زاناكان هەوڵیانداوە پەیوەندیی نێوان ساغیی دەموددان و كێشەكانی دڵ بدۆزنەوە.
لەماوەی ئەو ساڵەدا بەردەوام سەرجەم بەشداران پشكنینی ڕۆتینیان بۆ كراوە و دوای 10 ساڵ و بەردەوام چاودێریی دۆخیان، زاناكان بۆیان دەركەوتووە نزیكەی (5%) یان تووشیی سستی دڵ بوون و (4%)یشیان تووشی نەخۆشیی گوێچكۆڵە بوون.
دواتر ئاشكرایانكردوە كە شتنی ددانەكان ڕۆژی 3 جار شتێكە پەیوەندیی هەیە بە كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەی (12% و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی گوێچكۆڵە بە ڕێژەی (10%).
ئەو توێژەرەوانە لەلێكۆڵینەوەكانیاندا كۆمەڵێك فاكتەرییان لەبەرچاو گرتووە لەوانە تەمەن و ڕەگەزیی كەسەكە و دۆخیی دارایی و وەرزشكردنی ئەو كەسە بەبەردەوامیی و چەنێتی خواردنەوەی كحولیش یەكێك بووە لەو خاڵانەی كە پشت گوێیان نەخستووە.
دكتۆر (تای جین سۆنگ)لە زانكۆی (ئیوها) بۆ تەندروستیی ژنان كە لە شاری (سیۆل)ی پایتەختە و یەكێكە لەتیمی توێژینەوەكە وتی» ئەو توێژینەوەیە زۆر ڕاستیی بۆ سەلماندین، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستە كاری زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی هەندێك نهێنی تری پەیوەندیی نێوان ساغیی دەم و ددان و نەخۆشییەكانی دڵ بسەلمێت».
سەرچاوە: elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*