سەرەکی » زانست » بۆچی باڵندەكان لەشێوەی پیتی (V)دا …

بۆچی باڵندەكان لەشێوەی پیتی (V)دا …

بۆچی باڵندەكان لەشێوەی پیتی (V)دا دەفڕن؟

بۆچی زۆرێك لەباڵندە كۆچەرییەكان لە كاتی گەشتكردنیان لەسەر شێوەی پیتی V زمانی ئینگلیزیدا دەفڕن ؟ یان بۆچی هەمویان بە دوای یەكدا ناڕۆن ؟
زۆرێك لە باڵندە كۆچەرییەكانی وەك قازو قوڵینگ و هتد….. بەوە دەناسرێنەوە كە توانای كۆچكردنیان هەیە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، هەروەها لە بەرزییەكی زۆرەوە دەفڕن.جگە لەوەش لە كاتی گەشتەكانیان لە سەر شێوەی پیتی(V) ئینگلیزیدا هەڵدەفڕن بەجۆرێك یەكێك لە باڵندەكان لە پێشەوە دەبێت و پاشان ئەوانی تر لە دوو لای باڵەكانی دەبن بە شێوەیەك كە ناكەونە دوای یەكتری بەڵكو لاریەك لە ئاراستەكەیان هەیە ..
ئەم بابەتە چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە كە یەكێك لەو توێژینەوانە و ئەنجامەكانی لەگۆڤاری نەیچەردا بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە «هۆكاری ئەم جۆرە فڕینە بۆ كەم كردنەوەی ووزەی بەكار هاتووە لە لایەن باڵندەكانەوە» .
چۆن ئەوە دەكەن؟
كاتێك باڵندەی پێشەوە باڵ دەجولێنێت لە بۆشایی هەوا ئەوا دەبێتە هۆی دروستكردنی گێژەڵووكەیەكی بچووك لە هەردوو لای باڵەكانی بە جۆرێك هەوای ژێر باڵەكانی بەرەو خوار دێنەوە‌و پاشان سەر دەكەونەوە. ئەم دابەزینی هەوا سەركەوتنەوەیە وا دەكات ئەگەر باڵندەكەی دوای خۆی لە هەمان ئاراستەی ئەو بفڕێت پێوستی بە هێزێكی زۆر دەبێت بۆ جوڵاندنی باڵەكانی تاوەكو هاوسەنگی خۆی ڕابگرێت لەدژی گێژەڵووكەی دروست بوو بەهۆی باڵندەكەی پێش خۆی.
لەلایەكی ترەوە كاتێك لەشێوەی پیتی(V) دەفڕن ڕاستەوخۆ دەكەونە ئەو شوێنەی كە هەوای سەركەوتووی تێدایە بەمەش هێزێكی خۆڕاییان دەستدەكەوێت بۆ مانەوە لە بەرزییدا و كەمتر باڵەكانیان دەجوڵێنن.
توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو باڵندەیەیەی لە پێشەوەیە دڵی خێراتر لێدەدات بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی دوای خۆی، چونكە ئەوان پێوستیان بە دروستكردنی ئەو گێژەڵووكەیە هەیە بۆ فڕینی خۆیان و یارمەتیدانی گروپەكە، هەربۆیە زۆرجار لە كاتی ماندووبووندا باڵندەی یەكەم شوێنی خۆی دەگۆڕێت و یەكێكی تر دێتە شوێنی .
یەكێكی تر لەسوودەكانی فڕین لە شێوەی پیتی(V) ئەوەیە كە دەتوانن زۆر بە ئاسانی چاودێریی یەكتر بكەن و هەموو ئەندامانی گروپەكە لە چاوی یەكترەوە دیار بن .

سەرچاوە: Science news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*