سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » كاریگەریی یەكێتی لەسەر سێ زۆن

كاریگەریی یەكێتی لەسەر سێ زۆن

بەو پێیەی یەكێتی حزبێكی گەورەی خاوەن پێگەی جەماوەریی و سیاسییە، كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر تەواوی كایەكانی كۆمەڵگەی كوردستان. لە رووی ئابووریی و سەربازیی و ئاسایش و هاوسەنگیی هێز و مافی مرۆڤەوە.
هاوكات واقیعی كوردستان بە شێوەیەكە كاریگەریی یەكێتی بەسەر سێ ناوچەوە دیارە، بۆیە كاریگەریی هەر ناوچەیەك بەشێوەیەكە، هەر لەبەرئەوە چوارەمین كۆنگرەی ئەركێتی یەكێتی رێكبخاتەوە. ئەو ناوچانەی كە یەكێتی كاریگەریی بەسەرەوەیە بەم شێوەیە:
-1ناوچەی حوكمڕانیی سەوز: بەشێك لە هەرێمی كوردستان بە ناوچەی سەوز ناسراوە، واتە یەكێتی دەمڕاست و دەست راستی بەڕێوەبردنێتی، كە تەواوی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لە پارێزگاكانی هەولێر و كەركوكیش دەگرێتەوە.
بەهێزبوونەوەی یەكێتی لەم ناوچەیەدا جۆرێك لە سەقامگیریی سیاسیی دەهێنێتەوە كایەوە، ئەمەش سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت لەهەموو روویەكەوە. هەر لە ئارامی و بووژانەوەی بازاڕەوە بیگرە تا خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان.
-2ناوچەی زۆنی زەرد: ئەو ناوچانەی دەكەونە پارێزگای هەولێر و دهۆك، بەهێزبوونەوەی یەكێتی لەم ناوچانە كاریگەریی لەسەر هاوسەنگیی هێزو دڵنەوایی هاووڵاتیان دەبێت لە پرۆسەی دیموكرارسی و زیادبوونەوەی متمانەی ئەوانەی هەوادارانی یەكێتین. بۆیە دووبارە بەهێزبوونەوەی یەكێتی لە زۆنی زەرد كاریگەریی بۆ زیاتر ئارامبوونی ناوچەكانی زۆنی سەوزە .
-3ناوچە جێناكۆكەكان: بەهێزبوونەوەی یەكێتی لە ناوچە جێناكۆكەكان، واتە بەهێزبوونەوەی نەتەوەی كوردو پێداگریی لە كوردستانیبوونی ئەم ناوچانە، چونكە لە تەواوی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراقدا هەمیشە زۆرینەی كورسیی ناوچە جێناكۆكەكان هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە. بۆیە بەهێزبوونەوەی یەكێتی لە كەركوك و خانەقین و خورماتوو و دەشتی نەینەوا و مەخموور و شەنگال، بەهێز بوونەوەی كوردە.
لە هەموو حاڵەتێكدا بەهێزبوونەوەی یەكێتی چاوەڕوانكراوە و خەڵكی كوردستان بەوپەڕی هەستیارییەوە چاوەڕوانی ئەنجامەكانی چوارەمین كۆنگرەن. كە كۆنگرەیەكە چارەنووسی داهاتووی ئەم حزبە دیاری دەكات.
زۆر گرەویشی تێپەڕاند لەسەر ئەوەی كە یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە ببەستێت. سەركردایەتی داهاتووی یەكێتی لەسەر ئاستی تەواوی كوردستانە، بۆیە چاوەڕوانی پاشەڕۆژێكی گەش بۆ یەكێتی دەكرێت تا ببێتەوە بە حزبی بەهێزی كوردستان.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*