سەرەکی » وەرزش » لیڤاندۆڤسكی دوای تۆپی پێ رووده‌كاته‌ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل

لیڤاندۆڤسكی دوای تۆپی پێ رووده‌كاته‌ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل

هه‌رچه‌نده‌ رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بایرن مونشن بۆنده‌كه‌ی‌ كۆتایی 2021 ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌ ئێستاوه‌ بیر له‌ داهاتووی خۆی دوای وازهێنان له‌ تۆپی پێ ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌ستێره‌كه‌ی بایرن مونشن ئێستا له‌ باشترین دۆخی یاریكردنیدایه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بووه‌ته‌ رێگر له‌وه‌ی‌ له‌ ئێستاوه‌ پلان بۆ دوای یاریكردن دابنێت كه‌ به‌نیازه‌ رووبكاته‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل.
له‌و باره‌یه‌وه‌ لیڤا وتی: لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دوای تۆپی پێ ئامانجی منه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ جیهانی ئۆتۆمبێل له‌خه‌یاڵمدابووه‌.
وتیشی: له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌شم قسه‌م كردوه‌و پێم وتوه‌ دوای وازهێنان له‌گه‌ڵ ئادام مالیچ به‌شداری رالی داكار ده‌كه‌ین.
لیڤاندۆڤسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ رالی داكار زۆر مه‌ترسیداره‌و پێویستی به‌ پابه‌ندبوون هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌رێژه‌ی سه‌د له‌سه‌د سه‌رنج بدات، به‌ڵام دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و زانیاری ته‌واوی هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌و سه‌ركێشیه‌.

print

 25 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*