سەرەکی » وەرزش » بروسیا دۆرتمۆند لێدانێكی به‌هێزی تری به‌ركه‌وت

بروسیا دۆرتمۆند لێدانێكی به‌هێزی تری به‌ركه‌وت

كاستی راهێنانی یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند لێدانێكی تری به‌هێزی به‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی ماكسیمیلیان فیلیپی یاریزانی یانه‌كه‌ ئاشكرا بوو.
فیلیپ له‌ یاری به‌رامبه‌ر بایه‌ر لیڤه‌ركوزن له‌ خولی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ژنۆی دووچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت، پشكنینه‌كانیش ده‌ریان خستوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
دۆرتمۆند به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی له‌سه‌ردۆخی ئه‌و یاریزانه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: فیلیپ دوچاری پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك له‌ یانه‌كه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
فیلیپ هاوینی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به‌ بروسیا دۆرتمۆند كردوه‌و له‌ كۆی 10 یاری كه‌ به‌شداری كردوه‌ 6 گۆڵی تۆمار كردوه‌ بۆیه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ لێدانێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ بروسیا دۆرتمۆند كه‌ له‌ قه‌یراندایه‌و له‌دوا 7 یاری سه‌ركه‌وتنی له‌ بۆندس لیگا تۆمارنه‌كردوه‌.

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*