سەرەکی » هەمەڕەنگ » دز چووه‌ سه‌ر ماڵی‌ نانسی‌

دز چووه‌ سه‌ر ماڵی‌ نانسی‌

غاده‌ عۆن دادوه‌ری‌ دادگای‌ جه‌به‌ل لوبنان بڕیاری‌ دا د. فادی‌ ئه‌لهاشم مێردی‌ نانسی‌ عه‌جره‌م ئازاد بكرێت.
مێرده‌كه‌ی‌ نانسی‌ به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ كردنییه‌وه‌ له‌ دزێك كه‌ چووبووه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرابوو، به‌ڵام دوای‌ وه‌رگرتنی‌ وته‌كانی‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئازاد كرا.
رووداوه‌كه‌ به‌و جۆره‌ بووه‌ كه‌ دزێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌‌و د. فادی‌-ش ته‌قه‌ی‌ لێ كردووه‌، سه‌ره‌نجام دزه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌.
رووداوه‌كه‌ هه‌رایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا نایه‌وه‌‌و زۆر له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانیش وه‌ك رامی‌ عه‌یاش‌و هه‌یفا وه‌هبی‌ كه‌سانی‌ تریش پشتیوانییان بۆ نانسی‌‌و مێرده‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی‌ هیوای‌ سه‌لامه‌تییان بۆ د. فادی‌ خواست كه‌ به‌هۆی‌ رووداوه‌كه‌وه‌ فشاری‌ خوێنی‌ به‌رز ببۆوه‌‌و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرابوو.

ئیلاف

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*