و: کوردستانی نوێ-ی هەفتانە
رووداوه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2020ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تیش عیراق هه‌مان رووداوه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی 2019مان وه‌بیر دێننه‌وه، ئه‌و كاته‌ی كه ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكای خسته خواره‌وه‌و به دوایدا مانشێتو ناونیشانه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ره‌نگه ململانێكه له كه‌نداو بته‌قێته‌وه‌و ببێته هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی، به گشتی رووداوه‌كانی 2019و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش نوقڵانه‌ی باشیان پێ نییه بۆ جیهانو باس باسی جه‌نگی سێیه‌می جیهانییه، كه‌واته با بزانین پێشبینیو سیناریۆ چاوه‌ڕوان كراوه‌كانی چاودێران بۆ ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی چییه.
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م دیارده‌ی تیرۆره، كاتی خۆی ئاگری شه‌ڕ هه‌موو ئه‌وروپای گرته‌وه به هۆی تیرۆر كردن‌و كوشتنی فرانز فێرناند شازاده‌ی جێنشینی ئیمپراتۆری نه‌مساوه، ئه‌و رووداوه بوركانێكی ململانێی ته‌قانده‌وه كه ساڵانێك هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه، چاودێران ده‌ڵێن ره‌نگه كوشتنی ژه‌نه‌راڵێكی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه ببێته پزیسكی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ، چاودێران وه‌ك له رووداوه‌كه‌ی حوزه‌یرانی 2019شدا باسیان كرد پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ناكۆكی ئهمریكاو ئێرانه‌وه ده‌بێت كه له‌سه‌ر دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه، یه‌كه‌میان ته‌نگه‌ی هورمزو ئه‌وی دیش پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
گرنگی ته‌نگه‌ی هورمز له‌وه‌دایه، كه ده‌روازه‌ی تێپه‌ڕینی 90%ی نه‌وتی كهنداوو یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وتی هه‌موو جیهانه، ئێرانیش بێ دوودڵی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌و ته‌نگه‌یه ده‌كات ئه‌گه‌ر رێگه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی نه‌درێت، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئهمریكاو روسیا ناچار ده‌بن ئه‌و كه‌مییه‌ی له بارزاڕی نه‌وتدا دروست ده‌بێت پڕی بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌نگه ئه‌مریكا ناچار بێت له بری وڵاتانی كه‌نداو هێرش بكات‌و به زه‌بری هێز ته‌نگی هورمز بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به دڵی ئێران نییه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڵایسانی شه‌ڕی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئێران به چوارده‌وری سعودیه‌و ئیماراتدا هه‌ژموونی هه‌یه، له باشووره‌وه له یه‌مه‌ن لایه‌نگری هه‌یه‌و له باكووره‌وه له عیراق هێزی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته به روونی بۆ سعودیه ده‌ركه‌وت كه له یه‌مه‌نه‌وه حوسییه‌كان دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودییه‌یان كرده ئامانج‌و به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه‌ی كرده نیوه، هه‌روه‌ها هێرشه‌كه لاوازی هێڵی به‌رگری سعودیه‌شی سه‌لماند، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له سه‌ره‌تای ساڵی 2020دا هێرشی ئه‌مریكا له عیراق بۆ سه‌ر ژه‌نه‌راڵێكی ئێران سه‌رنجی چاودێرانی گواسته‌وه بۆ عیراق، ئێستا ماوه‌ته‌وه شێوازی وه‌ڵامی ئێران بۆ ئه‌و هێرشه، چونكه شێوازی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا هێڵه‌كانی پێشووی ململانێی تێپه‌ڕاند.
جۆرج فریدمان پسپۆڕی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌دووری ده‌زانێ جه‌نگ له نێوان ئهمریكاو ئێران‌دا روو بدات، چونكه تێچووی جه‌نگ بۆ هه‌ردوو لایان زۆر ده‌بێت، راسته ئه‌مریكا ده‌توانێ به هێرشی ئاسمانی ئێران ته‌نگه‌تاو بكات، به‌ڵام تێچوونی جه‌نگی زهمینیو داگیر كردنی ئێران بۆ ئه‌مریكا زۆر ده‌كه‌وێت.
له خاڵی دووه‌مدا پسپۆڕان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵایسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی له نێوان روسیا‌و ئه‌مریكادا بێت، ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانی هه‌یه وه‌ك ئیستۆنیا، لاتڤیا، كه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆن، هه‌روه‌ها بیلاروسیاو جۆرجیا كه هاوكاری ناتۆ دهكهنو سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ روسیادا هه‌یه. كێشه‌ی روسیا‌و ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه روسیا ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی له ناوچهكهداو به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێیدا فراوان بكات‌و ئه‌مریكاش رێگره، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كات هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووریی مۆسكۆی پایته‌خت له سنووره‌وه له 300 كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات.
وڵاتانی چوارده‌وری روسیا‌و به تایبه‌تیش ئۆكرانیا له مێژوودا وه‌ك هێڵی به‌رگری وان بۆ پاراستنی قوڵایی جوگرافی خاكی روسیا، بۆ نموونه هێرشه‌كه‌ی ناپلیۆن بۆ داگیر كردنی روسیا به‌هۆی درێژیی رێگا‌و سه‌رمای سه‌خته‌وه شكستی هێنا، نازییه‌كان له جه‌نگی دووه‌می جیهانیداو له شه‌ڕی باڕبهڕۆسادا ئۆكرانیاشی گرت‌و نزیك بۆوه له مۆسكۆ به‌ڵام شكستی هێنا.
ئێستا پوتن ده‌یه‌وێ شكۆی سه‌رده‌می جاران بۆ روسیا بگێڕێته‌وه‌و له رێگه‌ی دروست كردنی پانتاییه‌كی سه‌لامه‌ت له ده‌وروبه‌ری بیپارێزێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد ساڵی 2014 روسیا نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا داگیر بكات، كریمیا پێشتر‌و له مێژوودا هه‌ر سه‌ر به روسیا بووه، به‌ڵام ساڵی 1954 نیكیتا خرۆشۆڤ به دیاری پێشكه‌شی ئۆكرانیای كرد، به مه‌به‌ستی پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و كات ئۆكرانیاش یه‌كێك بوو له كۆماره‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤێت. له 2014دا جوداخوازه‌كانی كریمیا له پشتیوانی روسیا له حكومه‌تی ئۆكرانیا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و داوای جیابوونه‌وه‌یان كرد، شه‌ڕ ده‌ستی پێكردو جوداخوازه‌كان به هاوكاری روسیا توانییان جیا ببنه‌وه، له راپرسییهكیشدا كریمیا بڕیاری دا بچێته‌وه پاڵ روسیا.
ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی تووڕه كرد، به تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به یارمه‌تیدانی ئۆكرانیا له رووی چهكو داراییه‌وه، به‌ڵام هێزی نه‌نارد تا راسته‌وخۆ ده‌ست له بابه‌ته‌كه وه‌ربدات، چونكه ده‌یزانی كارێكی وا روسیا تووڕه ده‌كات.
ساڵی 2018 پۆڵه‌ندا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزا كرد بۆ كڕینی سیستمی موشه‌كی پاتریۆت، كه سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكایه‌و تایبه‌ته به به‌رگری ئاسمانی، له 2019شدا گرێبه‌ستێكی تری تایبه‌ت به پڕچه‌ككردنی پۆڵه‌ندایان ئیمزا كرد، هێزی ئه‌مریكا به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات به‌ڵام جێگیر نین‌و له گفتوگۆشدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌وێ جێگیر بكرێت، روسیا ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی به دوژمنكارانه لێكدایه‌وه‌و پوتنیش ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات، زۆر جار وتوویه‌تی: كێشه چییه ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی دژی وڵاتێكی بچووك به‌كار بهێنرێت؟
ماكس فیشه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزه له باره‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌نووسێ، چه‌ند سیناریۆیه‌كی له خه‌یاڵه بۆ ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ له نێوان ئهمریكاو روسیادا، فیشه‌ر پێی وایه، سیستمی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی له كێشه‌دایه، چونكه هه‌ر لایه‌نێك بگریت ده‌بینی ره‌فتاری لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به دوژمنكارانه لێك ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌تا وڵاتانی ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا ئه‌ندامی ناتۆن، ناتۆش رێسایه‌كی هه‌یه ده‌ڵێ: هێرش بكرێته سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ به هێرش بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان هه‌ژماره. ئۆباما له 2014دا به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ ئیستۆنیا ده‌ربڕی، له وڵاتانی باڵتیكو روسیاش جموجۆڵی سه‌ربازی له ئارادایه كه ئاماژه‌ن بۆ جه‌نگ.
هه‌ر به بۆچوونی فیشه‌ر ئۆكرانیا خاڵی هه‌ستیاره بۆ روسیا، ره‌نگه ئه‌مریكاییه‌كان د‌رك به‌وه نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێ هێز بنێرێت بۆ ئۆكرانیا لای روسه‌كان هێڵی سووره‌و قبوڵی ناكات.
چین به هه‌مان شێوه‌ی روسیا هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به بوونی هێزی ئه‌مریكا له نزیكی سنووره‌كانییه‌وه، بوونی هه‌ر هێزێكی ئه‌مریكا به‌وه لێك ده‌داته‌وه، كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونیه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌ڵێ بوونی هێزه‌كانیان بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانیانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌و قسه‌ی دژ به یه‌كدیی ئاراسته‌ی یه‌كدی بكه‌ن.
له باره‌ی هه‌ڵكشان‌و پێشكه‌وتنی چینه‌وه له رووی ئابوورییه‌وه دوو بۆچوونی سه‌ره‌كی لای ئه‌مریكاییه‌كان هه‌یه، یه‌كه‌میان میراتی هینری كیسنجهرهو گروپێكن پێیان وایه پێویسته ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی چین ده‌بێ كۆنترۆڵ بكرێت به‌بێ پێكدادانی راسته‌وخۆ، به‌ڵام گروپی دووه‌م كه ستیڤ بانون راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپ پێشه‌وایانه، پێیان وایه پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ چین حه‌تمییه‌و هه‌ر ده‌بێ روو بدات. بانون پێشبینی ده‌كات پێكدادانه‌كه له ده‌ریای چین سه‌ر هه‌ڵبدات، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ چین هه‌ستیاره‌و 30%ی هاتوچۆی بازرگانی جیهانیش له‌وێوه تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ش روو بدات ته‌نیا ئهمریكاو چین ناگرێته‌وه به‌ڵكو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ك ژاپۆن‌و كۆریای باشوور، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی چین وه‌ك كۆریای باكووریش ده‌گرێته‌وه.
به بۆچوونی بانون ئه‌و جه‌نگه هه‌ندێك وڵاتانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه وه‌ك توركیا‌و ئێران، هه‌ردووكیان ئه‌زموونی دهسهڵاتو پاشخانی مێژوویی‌و ئایینی‌یان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و دوانه یه‌ك بگرن له به‌ره‌یه‌كدا مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆرئاوای مه‌سیحی دروست ده‌كه‌ن. جاران ئه‌مریكا به ته‌نیا خۆی پاڵه‌وانی مه‌یدانه‌كه بوو، به‌ڵام ئێستا چین توانای سه‌ربازی خۆی زۆر په‌ره پێداوه‌و له رووی زانستیشه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 370 ملیار دۆلار له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا ساڵانه 320 ملیار دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج ده‌كه‌ن، راسته ئه‌مریكا له‌وه‌یاندا له پێش چینهوهیهو ساڵانه 476,5 ملیار دۆلار بۆ بواره‌كه خه‌رج ده‌كات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت چین له پێنج ساڵی داهاتوودا پێشی بكه‌وێت.
چین له ده‌ریای چیندا زۆر به هێمنی كار ده‌كات، چه‌ندان دوورگه‌ی ده‌ستكردی تێدا دروست كردووه‌و وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاریان ده‌هێنێت، له مانگی ئابی رابردوودا هه‌ندێك كه‌شتی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپهڕینو چینیش هۆشداری دا له‌وه كردهوهیهو داوای كرد ئه‌مریكا واز له خۆنواندن‌و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن بهێنێت، له باره‌ی ده‌ریای چینه‌وه ئه‌مریكا پێی وایه ئاوێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و بۆی هه‌یه به ئازادی هاتوچۆی پێدا بكات، به‌ڵام چین به موڵكی خۆی ده‌زانێت.
به هه‌ریه‌ك له‌و سیناریۆیانه ئه‌گه‌ر جه‌نگێكی وا روو بدات، ئه‌وا ئه‌مریكا به‌هۆی سروشتی جوگرافیاكه‌یه‌وه كه دووره‌ده‌سته سه‌لامه‌ت ده‌بێت، كه‌واته دوو ئه‌گه‌ر ده‌مێنێته‌وه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه توانا سه‌ربازییه‌كانی چین تێك بشكێ، به‌وه‌ش ناچار ده‌بێت له ده‌ریای چین بكشێته‌وه‌و هه‌ژموونی له‌و ناوچه‌یه له ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌یه چین له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت‌و هه‌ژموونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا نههێڵێتو ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه.
سەرچاوە: ساسه پۆست
209 جار بینراوە