سەرەکی » ئابووری » رێكاره‌كانی سیستمی نوێی كاری ته‌كسی به‌رده‌وامه‌

رێكاره‌كانی سیستمی نوێی كاری ته‌كسی به‌رده‌وامه‌

رێكاره‌كانی سیستمی نوێی كاری ته‌كسی به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی رێكاره‌ ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌كانه‌.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و به‌ڵگه‌وتاوانی پارێزگاكان سه‌رقاڵی دروستكردنی فۆڕمن بۆ شۆفێرانی ته‌كسی و له‌ رێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ رێكاره‌ ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو ده‌كرێت و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كاری ته‌كسی رێكده‌خرێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی 83 هه‌زار ته‌كسی له‌ كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌یش هه‌ر 50 كه‌سێك ته‌كسییه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی: «ژماره‌یه‌ك له‌و ته‌كسییانه‌ گه‌ڕۆكن و له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ تۆمار نه‌كراون، ژماره‌یه‌كی تریشیان له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری حكومییه‌وه‌ كاریان پێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی و ئاڵۆزی بۆ پیشه‌كه‌ و شاره‌كانیش دروستكردووه‌، به‌پێی رێنماییه‌كانی سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ش، ژماره‌ی ته‌كسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*