سەرەکی » وەرزش » فیلمێك لەسەر ژیانی نێیمار دا سیلڤا بەرهەمدەهێنرێت

فیلمێك لەسەر ژیانی نێیمار دا سیلڤا بەرهەمدەهێنرێت

سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا دوپاتیان كردەوە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی تۆپی پێ بۆندێگی لەگەڵ كۆمپانیا نێت فلێكس دامەزراوەی بەناوانگی ئەمریكی ئیمزا كردوە بۆ ئەوەی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی ئەو ئەستێرەیە بەرهەم بهێنن.
رۆژنامەی لۆپاریزیان بڵاویكردۆتەوە نێت فلێكس كاستێكی تەواوی وێنەگرانی ناردوە بۆ فەرەنسا كە لە هەموو شوێنێك لەگەڵ نێیمار دان و وێنەی دەگرن بۆ فیلمەكە.
نێیماریش یەكەم یاریزانی تۆپی پێ نییە كە هەنگاوی لەو شێوەیە دەنێت كە لەماوەی رابردوو سێرجیۆ رامۆسی ئەستێرەی تۆپی پێ بۆندی لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن ئیمزا كردوە بۆ ئەوەی فیلمی لەسەر ژیانی بەرهەم بهێنن و رافائێل ڤارانی هاوڕێشی خاوەنی فیلمێكی لەو جۆرەیە.
بە ئیمزاكردنی بۆندیش لەگەڵ نێیمار نێت فلێكس بەتەواوی كۆنتڕۆڵی بازاڕی ئەستێرەكانی ۆتپی پێ دەكات كە ماوەیەك لەومەوبەر فیلێكی لەسەر ژیانی ئەنتوان گریزمان بڵاوكردەوە.
نێیمار یەكێكە لە دیارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێ و یەكەم یاریزانیشە كە سەرو 300 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەكانی خەرج كرابێت كە لە فیلمەكەدا بەتەواوی باسی هەموو نهێنی پشت ئەو بۆندانە ئاشكرا بكرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*