سەرەکی » وەرزش » خولی كچان زۆرترین موفاجەئەی تێدایەپەڕە 2

خولی كچان زۆرترین موفاجەئەی تێدایە

پاڵەوانێتیی ئوستورالیای كراوە بەردەوامەو یارییەكانی هەنگاو بەرەو قۆناغە هەستیارەكان دەنێت.
كوڕان
تا قۆناغی چوارەمی یارییەكانی كوڕان هیچ موفاجەئەیەكی ئەوتۆ رویان نەداوە، یاریزانەكان ئەوانەی پلە باشەكانی ریزبەندییان هەیە گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەم لەوانە، نادالی یەكەم و دیۆكۆڤیچی سربی دووەم کە ئەم بەرامبەر دییگۆ سیباستیانی ئەرجەنتینی چواردەیەم یاریی دەكات، رۆجییە فێدرەری سویسری سێیەم بەرامبەر مارتن فۆسۆفیكسی هەنگاری یاریی دەكات.
كچان
بەڵام لە یارییەكانی كچاندا سیرینای هەشتەم بەدەستی كیانگ وانگی چینی كرایە دەرەوە كە لە پلەی 27 ی ریزبەندیدا بووە، ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی و پاڵەوانی وەرزی رابردوو كە سێیەمی ریزبەندی بوو بە دەستی كۆری جاوفی ئەمریكی كرایە دەرەوە كە خاوەنی هیچ پلەیەكی ئەوتۆ نەبووە.
كارۆلینا بلیسكۆڤای چیكی و خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندیش لە موفاجەئەیەكی تری یارییەكاندا ئاوت بوو ئەویش بەدەستی بافلیچینكۆڤای روسی كە لەپلەی 30 ریزبەندیدابوو، بینیسیچی شەشەم و سڤۆتیلینای پێنجەمیش بەدەردی ئەوان چوون و كرانە دەرەوە.
ئەو كچانەی توانیویانە بگەنە قۆناغی چوارەم و 16 یاریزانی دیارترینیان ئاشلی بارتی یەكەمی ریزبەندی و سیمۆنا هالیپی چوارەمی ریزبەندی و كفیتۆڤای چیكی حەوتەمی ریزبەندی و كیكی بیرتینزی هۆڵەندی و نۆیەمی ریزبەندییە، نازانرێت ئایا ئەمانیش دەتوانن لە قۆناغی چوارەمدا براوە بن بمێننەوەو دەگەنە قۆناغی 8 یاریزانی یان نا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*