سەرەکی » کەلتوور » وەزارەتی رۆشنبیری پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەكات

وەزارەتی رۆشنبیری پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەكات

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نوسەر و ئەدیبی كورد بەختیار عەلی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی (نیللی زاكس)ی جیهانی و رایگەیاند: بروامان وایە بەختیار عەلی یەكێكە لەو ناوانەی كە شایستەی ئەوەیە هەلكری ئەو خەڵاتە و خەڵاتی تری جیهانی بێت.
لەراگەیاندراوەکە هاتوە ئەوەش کە رەنگە لێرەدا جیاوازی بەختیار عەلی لەگەڵ بەشێک لەونوسەرانەی بەڕەگەز دەبنەوە بەکورد ئەوەبێت، بەختیار بەکوردی دەنوسێت. واتا ئەو بەخەسڵەتی کوردی نوسینەوە رەھەندێکی جیهانی وەردەگرێت، ھەندێک لەوانی تر پێویستیان بەوە بوو بەزمانی تر دەربڕی لەخۆیان بکەن بۆ ئەوەی ئەو خەسەڵەتە جیھانیە وەربگرن. بێگومان کردنەوەی دەرگای جیھانی بەڕوی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردیدا، ڕوداوێکی گرنگ و ھەواڵێکی خۆشە بۆ ھەمومان. وەک چۆن لەم چوارچێوەیە ھەر ئەم ساڵ چۆمان ھەردی توانی خەڵاتی باشترین وەرگێڕ بەدەست بێنێ لەبەرامبەر وەرگێڕانی دەقی (دەربەندی پەپولە)ی مامۆستای کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وتوشیەتی”ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دنیای ڕۆمانی کوردی لەڕێگەی بەختیار عەلییەوە تێکەڵ بەئەزموونی جیھانی خۆرئاوا دەبێتەوەو بۆیەکەمجار ڕۆماننوسێکی کورد ئەم خەڵاتە وەردەگرێت. بەختیار عەلی چۆن لەفەزای داھێنانی تایبەتی خۆیدا لەسنورەکان دەدات و لەئەزمونێک بۆ ئەزمونێکی فراوانتر دەگوازێتەوە، ھاوتەریب بەوە، وەکو دیاردەیەکی ئەدەبی، دیاریکرواتریش وەکو رۆمان نوسێک، بۆ جوگرافیایەکی جیھانی درێژدەبێتەوەو دوای ماوەیەکی کەم لەوەرگێڕانی بەشێک لەنوسینەکانی بۆ زمانی ئەڵمانی، توانی پێگەیەکی باش لەتاراوگە دروست بکات و ئەمڕۆش گەیشت بەو ئاستە جیهانیە”.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*