سەرەکی » ئابووری » لەم مانگەدا بودجەی عیراق یەكلایی دەكرێتەوە

لەم مانگەدا بودجەی عیراق یەكلایی دەكرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەكات لە مانگی نیسانی داهاتوو، بودجەی عیراق یەكلایی بكرێتەوە.
حەنین قەدۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندوە: لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكات بەمەبەستی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پڕۆژەی یاسای بودجەی گشتی، پێشبینیشی كرد لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بودجەی گشتی ساڵی 2020 لە مانگی نیسانی داهاتوو تێپەڕێندرێت و یەكلایی بكرێتەوە.
روونیشیكردەوە: پڕۆژە یاسای بودجە لەماوەی رابردووداو بەهۆی قەیرانی سیاسیی روبەڕووی چەندین ئاستەنگ بۆتەوە، بۆئەو مەبەستەش بەپێویستی زانی، پرسی بودجە لە داهاتوویەكی نزیكدا یەكلایی بكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*