سەرەکی » مانشێت » پیرۆزباییەكان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی

پیرۆزباییەكان بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی

پیرۆزبایی ئەمینداری یەكگرتوو

بەڕێزان؛ كاك بافڵ تاڵەبانی، كاك لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوو رێز…
بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی هاوسەرۆكانی یەكێتی، بەناوی خۆم و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی ئەو ئەركەتان لێدەكەم و هیواخوازم كە سەركەوتووبن بە هاوكاریی هەموولایەك بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو پێشكەوتوو بۆ یەكێتی؛ بە تایبەتی و گۆڕەپانی سیاسی و ئەزموونە سیاسییەكەی گەلەكەمان؛ بە گشتی..
هەردەم سەركەوتووبن بۆ پاراستنی یەكڕیزیی و پەرەپێدان.
براتان؛
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

پیرۆزبایی هاوسەرۆكانی
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان

بەڕێزان/لاهور شێخ جەنگی، بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەناوی كۆنگرەیی نەتەوەیی كوردستان (ك.ن.ك) پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵبژادنتان بە هاوسەرۆكانی یەكێتی.
ی.ن.ك وەك هێزێكی كوردستانی و نەتەوەیی و دیموكراتی، رۆڵێكی سەرەكی‌و كاریگەری هەبووە لەسەر ئاستی باشوری كوردستان و عیراق و هەموو بەشەكانی تری كوردستان، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەلایەن رەوانشاد (جەنابی مام جەلال)، راستە مەیدانی خەبات و تێكۆشانی لە باشوری كوردستان چڕبۆتەوە، بەڵام هەمیشە و بەردەوام لە قۆناغە جیاوازەكان پشتوپەنای خەباتی بەشەكانی تری كوردستانی كردووەو رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریشی هەبووە لە خەباتی یەكێتیی نەتەوەیی و یەكڕیزیی كوردستانی.
ئومێدمان وایە ئێوە بتوانن لەم بارودۆخەی ئێستا كە ناوچەكە پیایدا تێدەپەڕێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاڕاستەی گوتاری یەكێتیی نەتەوەیی و هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردنی هەموو هێز و لایەنەكان بەرن.
دووبارە پیرۆزەو سەركەوتووبن
زەینەب موراد، ئەحمەد قەرەمووس
هاوسەرۆكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان-كەنەكە

پیرۆزبایی باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر
هەڤاڵانی ئازیز كاكە بافڵ تاڵەبانی و كاكە لاهور شێخ جەنگی
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پڕبەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەكەم‌و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
دیارە ئەم ئەركە تازەیەتان ئەركێكی یەكجار پیرۆزە لەهەمانكاتیشدا ئەركێكی قورسی سەرشانتانەو ئەركێكی مێژووییە كە لەم كاتە ناسكەدا سەركردایەتیی یەكێتی بگرنە ئەستۆو بەرەو كەناری ئارامیی ببەن‌و بۆ گەشەپێدانی یەكێتی و بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی گەلەكەمان و دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەدیهێنانی داواكانی جەماوەری ستەمدیدەی كوردستان. دڵنیام شوێنی ئەو متمانەیە دەبن كە ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم و جەماوەری یەكێتی پێیداون ‌و رێبازەكەی سەركردەی نەمرمان مام جەلال بە درەوشاوەیی دەهێڵنەوە.
جارێكی تریش داوای سەركەوتنتان بۆ دەكەم لەو ئەركە گران ‌و مێژووییەتانداو رۆحی پاكی مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی یەكێتی و كوردستان شادبكەن بەخزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵك و گەشەدان بەكاروانی خەباتی یەكێتی و بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكان.
هەر شاد و سەركەوتووبن
هەڤاڵی دڵسۆزتان
باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر

پیرۆزبایی سەنتەری قاهیرە بۆ دراساتی كوردی
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
خێزانی سەنتەری قاهیرە بۆ دراساتی كوردی خۆشحاڵ دەبێت بە پێشكەشكردنی پیرۆزبایی بۆ بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی ‌و لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە هەڵبژاردنیان لەسەر بنەمای بەهێز ‌و تۆكمەی دیموكراسی ئەو حزبە رەسەنە كە سەركردەی گەورەی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی دایمەزراند ‌و پتەوی كرد، گوزارشت لە توانای ناسراوی حزبەكە دەكات لە نوێبوونەوە ‌و تێكردنی خوێنی نوێ لە خوێنبەرەكانی، كە وەكو چیا سەركەشەكانی كوردستان بەخۆڕاگریی دەیهێڵێتەوە ‌و دەتوانێت رۆڵی نەتەوەیی ‌و نیشتمانیی خۆی بگێڕێت، كە یەكێتی لە پێناویدا دامەزراوە.
لێرەوە پیرۆزبایی لە حزب ‌و سەرجەم كادرانی ‌و سەركردایەتی ‌و جەماوەرە زەوەندەكەی دەكەین، بۆ سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی حزب، كە لە قۆناغێكی مێژوویی جیا ‌و لە كەشێكی دیموكراسیدا بەسترا،بەڵگەی پەرۆشیی رۆڵەكان ‌و جەماوەری ئەم حزبە بوو بۆ پابەندبوون پێی ‌و بەهێزكردنی. ئێمە دڵنیاین كە هەڵبژاردنی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی ‌و لاهور شێخ جەنگی بۆ هاوسەرۆكایەتیی حزب، ئەوە دەگەیەنێت كە حزبەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانەوەی پێگەی مێژوویی گونجاو لەگەڵ پێگە جەماوەرییەكەیدا ‌و تین ‌و گوڕی بەبەردا هاتەوە كە وایلێدەكات رۆڵی پێشەنگی خۆی بگێڕێت لە خزمەتكردنی گەلی كورد ‌و دۆزەكەی ‌و مافە رەواكانی.
بەناوی خۆم ‌و خێزانی سەنتەری قاهیرە بۆ دراساتی كوردی، جارێكی تر پیرۆزبایی لە رۆڵەكلانی ئەو حزبە رەسەنە دەكەم ‌و هیواخوازین كە هاوسەرۆكایەتیی سەركەوتوو بێت لە ئەركە سەخت ‌و مێژووییەكەیدا لەسەر رێبازی سەركردەی نەمر جەلال تاڵەبانی.
سەید عەبدولفەتاح
سەرۆكی سەنتەر

پیرۆزبایی سەنتەری هاوبەشی لوڕ
بەڕێزان/كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەناوی سەرۆك و ئەنجومەنی باڵای سەنتەری هاوبەشی لوڕ و تەواوی خزمانی لوڕەوە، چەپكە گوڵی پیرۆزبایی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی و هەڵبژاردنتان بە هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاراستەدەكەین، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لەم ئەرك و بەرپرسیارێتییە قورسەی كە شانتان داوەتە بەری، خوازیارین درێژەپێدەری رێبازە راست و دروستەكەی (سەرۆك مام جەلال) بن بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و پشتیوانیی سەرجەم دامەزراوە رووناكبیری و كۆمەڵایەتی و كەلتورییەكان، لەپێناوی بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی گەشەسەندو ئارام و كوردستانێكی پڕ لە ئاشتی و ئاوەدانیدا.
هەر شادو سەركەوتوو و سەربەرز بن.
لەگەڵ رێزدا…
سەنتەری هاوبەشی لوڕ

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*