سەرەکی » مانشێت » سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

دوێنێ چوارشەممە 26/2/2020، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی هەڵبژاردنیانەوە بە هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، وێڕای هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی لە رۆڵی دیاری یەكێتی لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستاندا كرد و جەختی لە گرنگیی پێگە و هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناوی تەبایی و یەكڕیزیی پێكهاتە و لایەنە كوردستانییەكاندا كردەوە، هەروەها هیوای خواست هەڵبژاردن و دەستبەكاربوونیان، خزمەت بەو یەكڕیزییە و ئاواتەكانی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*