سەرەکی » کەلتوور » بۆ «ئێوە»ی هونەرمەند کەمال دڵشاد بڵاودەبێتەوە

بۆ «ئێوە»ی هونەرمەند کەمال دڵشاد بڵاودەبێتەوە

دیوانی شیعری هونەرمەندی کۆچکردوو کەمال دڵشاد چاپ دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.
لەو بارەیەوە رەوەند کەمال دڵشاد کوڕی هونەرمەند بۆ وتی: ئەم کتێبە کۆی نوسینەکانی باوکمی تێدا کۆکراوەتەوە کە زۆرینەی تێکستی شیعرین و باوکم لە حەفتاکانەوە هەتا کاتی کۆچی دوایی نوسیویەتی.
وتیشی: کتێبەکە ناوی بۆ ئێوە_یە و ٥٠٠ دانەی لێ چاپ کراوەو لەسەر ئەرکی خۆمان چاپمان کردوەو لەم هەفتەیەدا ئامادە دەبێت بۆ بڵاوکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەو بۆ پاراستنی گیانی دۆستانمان مەراسیمی ناساندن و بلاوکردنەوە بۆ کتێبەکە ناکەین.
هونەرمەند کەمال دڵشاد لە ساڵی 1945 لە سلێمانی لەدایکبووەو شانۆکار و ئەکتەر و شاعیر بووه، لە ساڵى 1969لەگەڵ هونەرمەندان عەبدولی حەمە جوان و حەمەڕەشید هەرەس، دەستی کردووە بە کاری هونەری و زیاتر له‌ کارە شانۆییەکان و کەمتر لەدراما تەلەفزیۆنییه‌کان دەرکەوتووە، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كانى كورد له‌ بوارى شانۆ، ساڵی 2018 لە دوای ساڵێک نەخۆشکەوتنی کۆچیدوایی کرد.

لە puk میدیاوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*