سەرەکی » وەرزش » رۆناڵدینهۆ لە زیندان دەمێنێتەوە

رۆناڵدینهۆ لە زیندان دەمێنێتەوە

كلارا دیازی دادوەری پاراگوایی بڕیاری دا رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی تۆپی و پێ براكەی لە زیندان بمێننەوە تا لێكۆڵینەوەكان لە كەیسی هاتنە ناوەوەی وڵاتەكە بە پاسپۆرتی ساختەوە یەكلایی دەبێتەوە.
رۆناڵدینهۆی بەهۆی پێبوونی پاسپۆرتی ساختەی پاراگوای لەگەڵ براكەی لە هۆتێلێك دەستبەسەركران و دوای 8 سەعاتیش وەرگرتنی لێدوان لە بنكەی پۆلیس گەڕایەوە بۆ هۆتێلەكە بەڵام دواتر دەستگیركران و گوازرانەوە بۆ زیندان، ئەمەش دوای ئەوەی رەتیكردەوە سزای دارایی بدرێت.
پارێزەری رۆناڵدینهۆ داوای لە دادوەر كردبوو سزای زیندانی ماڵەوە بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێنێت تا لێكۆڵینەوەكان كۆتایی دێت بەڵام دادوەر رەتیكردەوە بە بیانوی ئەوەی دڵنیا نییە كە رۆناڵدینهۆی براكەی لە پاراگوای دەمێننەوە.
رۆناڵدینهۆ رەتیدەكاتەوە كە زانیبێتی ئەو پاسپۆرتە ساختەیەو دوپاتی دەكاتەوە كە لەلایەن ئەو كەسانەی بانگهێشتیان كردوە بۆ پاراگوای وەكو دیاری پێی دراوە بەهۆی ئەمەش رەتیكردبۆوە لەبری سزای زیندانیكردن بڕە پارەیەك وەكو سزا بدات كە تەرخان دەكرێت بۆ كاری خێرخوازی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*