سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » حەریق؛ئاوێزانی ئەدەب و ئایین !

چراکانی نیشتیمان

حەریق؛ئاوێزانی ئەدەب و ئایین !

خەلیل عەبدوڵڵا

حەریق شاعیرێكی دیاری كوردستانە‌و لەرێی شیعرە بەرزەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بەكاروانی ئەدەبی‌و روناكبیری كوردستان كردووە.
مەلا ساڵح مەلا نەسروڵڵا ناوی رەسمی ئەو شاعیرەیە، (حەریق) نازناوی شاعیری ئەوە‌و لە بواری ئەدەبدا بەو ناوە ناسراوە.
ئەم شاعیرە پایە بەرزە ساڵی 1856 لەگوندی زێوێی ئامێزی چیای پیرەمەگرون لەدایك بووە‌و لەباوەشی خانەوادەیەكی ئاینی‌و خوێنەواردا پەروەردە بووە.
لەسلێمانی‌و قەرەداغ‌و بیارە‌و مەهاباد دەرسە ئاینیەكانی خوێندووە‌و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە‌و لەمزگەوتی سەید حەسەنی شاری مەهابادی خۆرهەڵات بووە بەئیمام‌و تاكۆتایی ژیانی لەخزمەت ئەو مزگەوتەدا بووە.
سەرباری ئەوەی حەریق هەر لەمناڵییەوە لەحوجرە‌و قوتابخانە ئاینەكان خوێندبووی‌و لە كەشێكی ئاینیدا پەروەردە بوو، بەڵام هەر لەگەنجییەوە بێ‌ لە دەرسە ئایینەكان، خولیای ئەدەب بەگشتی‌و شیعر بەتایبەتی هەبووە‌و لەو سەردەمەدا مەڵبەندە ئایینەكان شوێنی دەرسی ئاینی‌و خزمەتی ئەدەب‌و روناكبیریش بوون.
حەریقی شاعیر سەرباری كاری مەلایەتی، لەرێی هۆنینەوەی شیعرەوە خزمەتی زۆری بەئەدەبی كوردی كردوە‌و خاوەنی چەندین شیعری جوان‌و بەرزە لەرشتە جیا جیاكاندا‌و هەموو شیعرەكانی لە دووتوێی دیوانێكدا كۆكراونەتەوە‌و چەند جارێك چاپ‌و بڵاو كراوەتەوە.ئەم شاعیرە ناودارەی كورد لەساڵی 1909 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد‌و لەگۆرستانی مەلا جامیی شاری مەهاباد بەخاك سپێردرا‌و چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە.
درود بۆ گیانی پاکی حەریقی شاعیر، ئەو شاعیرەی خزمەتی زۆری بەدوانەی ئەدەب‌و ئایین كرد‌و نمونەیەكی جوان‌و شارستانی پێشكەش كرد.

print

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*