سەرەکی » راپۆرت » ئێرە دەنگی گەلی كوردستانە

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ده‌نگی گه‌لی كوردستان

ئێرە دەنگی گەلی كوردستانە

 ئاماده‌كردنی: هیوا كازم

ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ رۆژی ( 21-3-1979 ) دامه‌زراوه‌ به‌ ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌وه‌، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ستی به‌ په‌خش كردوه‌، پاش كه‌متر له‌ مانگێك به‌ناوی ( ده‌نگی شۆڕشی عێراق) په‌خشی كردوه‌، له‌ ساڵی (1984-1985) هه‌تا ئیستاش ناو نراوه‌ ( ده‌نگی گه‌لی كورستان) . سه‌ره‌تایی په‌خشكردن له‌ گوندی ( نۆكان-تۆژه‌ڵه‌-مامۆڵه‌) بوه‌ تاساڵی(1982) ئێزگه‌ هه‌ر له‌ گونده‌ ( توژه‌ڵه‌) ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی (1983)دا گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ (سه‌رشێو باوزێ) چه‌ند مانگێك له‌وێوه‌ په‌خشی كردوه‌ و دواتر براوه‌ته‌ گوندی ( به‌رگه‌ڵو)، تا پرۆسەی ئه‌نفال له‌ (به‌رگه‌ڵو) بوه‌ له‌ ڕووداوی ئه‌نفالدا بوه‌ به‌ دوو ئێزگه‌ یه‌كێكیان له‌ ( دۆڵه‌ كۆگه‌) دانراوه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش براوه‌ته‌ شاخی ( به‌فری میری) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، پاشان ئێزگه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری (سه‌قز) تا ڕاپه‌ڕین له‌وێوه‌ په‌خشی كردوه‌.

* له‌ گه‌ڵ خۆسازدان بۆ ڕاپه‌ڕینی (1991) ئێزگه‌ بوه‌ به‌ دوو ستافی ڕادیۆی یه‌كێكیان له‌ سه‌ر شه‌پۆلی (41) مه‌تری و ئه‌وی دیكه‌یان له‌سه‌ر شه‌پۆلی (75) مه‌تری په‌خشی كردوه‌ له‌ گه‌ڵ ڕزگاكردنی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا (41) مه‌تریه‌كه‌ له‌ قاسمه‌ ڕه‌ش بۆ ڕانیه‌ پاشانیش هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه‌ له‌ دوای ڕزگاكردنی سلێمانی له‌ گردی ( عه‌لی ناجی) په‌خشی كردوه‌، له‌ كۆڕه‌وه‌كه‌دا چۆته‌ ئه‌زمه‌ڕ و دواتریش ماوه‌ت و جارێكی دیكه‌یش براوه‌ته‌وه‌ شاری سه‌قز، ساڵی (1991) ئێزگه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ قه‌سرێ و دواتریش له‌ گه‌ڵاڵه‌ جێگیر بوه‌، له‌ ساڵی (1993)دا هێنراوه‌ته‌ شاری سلێمانی، له‌ ساڵی (1996) براوه‌ته‌ چوارتا تاوه‌كو ساڵی (2011)، دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر هێنراوه‌ته‌ شاری سلێمانی و ئێستا باره‌گای ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر باخچه‌ی شه‌هید ( ئه‌نوه‌ر‌ مه‌جید سوڵتان)ه‌ .

* په‌خشی به‌رنامه‌كانی ئێزگه‌ به‌ زمانی كوردی و به‌ هه‌ردوو دیالێكتی كرمانجی ژوور و خواروه‌، به‌رده‌وامیش له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌شێكی به‌ عه‌ره‌بی په‌خش كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی جیا جیادا به‌ ئینگلیزی و فارسی و توركمانی و هه‌فتانه‌ بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌زاراوه‌ی هه‌ورامی به‌رنامه‌كانی په‌خشكراوه‌ و ئێستا جگه‌ له‌ كوردی به‌ هه‌ردوو كرمانجی ژوور و سه‌روو ، ئێزگه‌ به‌شی عه‌ره‌بی و فاسی و هه‌ورامیشی هه‌یه‌ و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ی هه‌یه‌ . له‌ ڕۆژی (15-11-2004) به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال، په‌خشی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان چۆته‌ سه‌ر مانگی ده‌ستكردی (Hotbird) .

په‌خشی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان 24 كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا 7 ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بریتین له‌ به‌ شه‌كانی كوردی كرمانجی ژوو و خوار و هه‌ورامی و عه‌ره‌بی و فارسی هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی ستۆدیۆ و هه‌واڵ و بادینی و ته‌نسیق و بێژه‌ره‌كان و به‌رنامه‌ و ئیداره‌ و سه‌ته‌لات و ته‌كنیكی ئینته‌رنێت و چه‌ند به‌شێكی تر . له‌ گه‌ڵ وێستگه‌كانی په‌خش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان و عیراق . به‌رنامه‌كانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ ئێستادا ئێزگه‌ خاوه‌نی (23) به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره‌ له‌ بواره‌كانی (سیاسی، ڕوناكبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ر، هه‌مه‌ڕه‌نگ، یاسایی) که‌ زۆربه‌یان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێن.

په‌یامنێره‌كانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ زۆربه‌ی شار و ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق په‌یامنێری خۆی هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ له‌ باره‌ی دواین پێشهات و گۆڕانه‌ سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵ و ڕاپۆرت و دیدار ئاماده‌ ده‌كه‌ن .

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*