سەرەکی » مانشێت » لە دوێنێوە رۆژنامەنووسێك لە هەولێر دەستگیر كراوەپەڕە 23

لە دوێنێوە رۆژنامەنووسێك لە هەولێر دەستگیر كراوە

هەولێر- تەها عەبدوڵڵا

لە پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 24/3/2020 ەوە رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەسەر پۆستێكی فەیسبووك لەلایەن هێزێكی ئەمنیی شاری هەولێرەوە دەستگیركراوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزەر هەرێم رەفعەت پاریزەری دۆسێكە بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: “هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەند بۆ نووسینی پۆستێك دەگەڕێتەوە كە لە فەیسبووك دایبەزاندووەو تێیدا نووسیوێتی: (ئەگەر مووچە نەدەن دێینە سەر شەقام).

هەروەها دەڵێت: “ناوبراو بەبڕیاری دادوەر راگیراوە تا رۆژی 2/4/2020، كە بەهۆی پێشێلكردنی یاسای ژمارە 2 ی خراپ بەكارهێنانی هۆكارەكانی گەیاندن، بەڵام ئێمە وەك پارێزەری خۆبەخش بۆ ئەو جۆرە دۆسێیانە نووسراو ئاراستەی دادوەر دەكەین تا بە كەفالەت ئازاد بكرێت تا رۆژی دادگایی كردنەكەی.

جێی ئاماژەیە پێشتر رۆژنامەنووس هێمن مامەند لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن كاری كردووە و ئێستاش زۆرجار لە رێگەی تۆڕە كومەڵایەتییەكانەوە رەخنە لە شێوازی حكومڕانیی هەرێم بەگشتی ‌و هەولێر بەتایبەتی دەگرێت و لە ماوەی رابردووشدا جارێكی دیكە هەر لەهەولێر دەستگیركراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*