سەرەکی » مانشێت » لاھور شێخ جەنگی پشتیوانی بۆ پارێزگاری سلێمانی دووپاتکردەوە

لاھور شێخ جەنگی پشتیوانی بۆ پارێزگاری سلێمانی دووپاتکردەوە

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا بەئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێز (شێخ لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە بەمەبەستی دەربڕینی سوپاس و پشتیوانی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) بۆ حکومەتی خۆجێی سلێمانی سەردانی کردبوو.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی هاوڵاتیان و حکومەت و لایەنە سیاسیەکان و داموودەزگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت و ڕێکخراو میدیاکانی کرد کە وەک یەک تیم لە پێناو تێپەراندنی ئەم دۆخەدا کاردەکەن بەتایبەتیش سوپاسی بەڕێز هاوسەرۆکی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) و (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)ی کرد کە پشتیوانی تەواوی بەرنامەو پلانەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانین.

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*