سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆرۆنا نمایشی سێ فیلمی راگرتپەڕە 23

کۆرۆنا نمایشی سێ فیلمی راگرت

کۆمپانیای Sony Pictures رایگەیاند کە بە بۆنەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە وای لەزۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوە بەرهەمهێنانی فیلم و دراماو کارە هونەرییەکانیان رابگرن، هەروەها هۆڵەکانی سینەما لەزۆربەی وڵاتانی جیهان یان چۆڵن یان داخراون، بۆیە بڕیارماندا نمایشی سێ لەو فیلمانە رابگرین کە فیلمی نوێن و لەوڵاتانی جیهان بڵاونەکراونەتەوە.

بڕیاربوو سەرەتای مانگی داهاتو کۆمپانیای سۆنی هەریەکە لەفیلمەکانی (Morbius، Ghostbusters Afterlife ، Uncharted) بڵاوبکاتەوەو لەهۆڵەکانی سینەمای جیهان نمایش بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نمایشی فیلمەکان لەساڵی 2021دا دەچنە سەر شاشەی سینەماکانی جیهان.

فیلمی (Morbius) فیلمێکی ترسناکە، دانیال ئیسبیونزا دەر‌‌هێنەرێتی و هەریەکە لە (ئادریا ئارجونا، گارید هاریس، مات سمیس، تیریس جیبسۆن، گرید لیتۆ)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

فیلمی (Ghostbusters Afterlife) فیلمێکی خەیاڵی زانستییە، جیسۆن ریتمان دەرهێنەرێتی و هەریەکە لە (فین ولفارد، بول رود، بیل مورای، سیجورنی ویفەر، ئێرنی هادیسون، کاری کون)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

فیلمی (Uncharted) فیلمێکی سەرکێشییە، هەریەکە لە (تۆم هۆلاند، مارک والبێرگ، ئەنتۆنیۆ باندێراس)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن و رۆبن فلیچەر دەرهێنەرێتی.

 58 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*