سەرەکی » راپۆرت » ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە سوشیال میدیادا چییە؟

ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە سوشیال میدیادا چییە؟

روونکردنەوەیەک:

بەرلەوەی ئەوە روونبکەینەوە کە چۆن بزانین بەشک لە هەواڵە گوماناوییەکانی سۆشیال میدیا دروستکراون و مەبەست لێیان بۆ تۆقاندنی خوێنەر و چەواشەکردنیانە، وا پیویستە روونکردنەوەیەک لەبارەی غازی سارین و پێکهاتەکەی و کاریگەرییەکانی بکەین بۆ خوێنەر، تا لانیکەم دڵنیابن لەوەی هیچ وڵاتێک توانای ئەوەی نییە گەمژەییەکی لەو شێوەیە بکات بەتایبەتی کە جیهان ئەگەر لەسەرزەویی و دەریاکاندا سنووریان هەبێت، ئەوا لەڕووی ئاسمانەوە هیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم بڵاوبوونەوەی گازەکاندا بۆیە هیچ وڵاتێک گەرەنتیی سنووری نێوان خۆی و نەیارەکانیانی بۆ ناکرێت.

ئامادەکردنی: پێشەوا شێخ رەئووف

غازی سارین کە بە GB یش ناوی دەبرێت، یەکێکە لەو مادە کیمیاییانەی کە بەشێوەی شلی و غازییش هەیە.
ئەم غازە کاریگەریی خێرای لەسەر دەمار (ٲعصاب)ی مرۆڤ دەکات و لە چەندین بواردا بەکاردێت، وەک: (سەربازیی و تەقەمەنی و چەکی کۆمەڵکوژ، کشتوکاڵ و دژی مێروو، توێژینەوەی زانستی).

ئەم غازە لەبەرئەوەی زۆر بەئاسانی لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێت، بۆیە بۆ پیسکردن و ژەهراویکردنی ئاویش بەکاردەهێنرێت.

غازی سارین لەساڵی 1938ز لەلایەن دوو زانای ئەڵمانی دۆزرایەوە، شێوگی گەردی غازی سارین بریتییە لە C4H10FO2P و پلەی کوڵانی 147 سیلیزییە، بەشێوی غاز دەتوانرێ بەهەوادا بڵاوببێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی لە هەوا قورسترە و لەشوێنە نزمەکاندا دەمێنێتەوە زوو دەنیشێت و توانای بڵاوبوونەوەکەی فراوان نییە، بۆیە بۆ خۆپاراستن لێی پێویستە بچیتە شوێنە بەرزەکان.

سارین، غازێکی بێ بۆن و بێ تام و بێ رەنگە، تەنانەت ئەگەر بەر مرۆڤیش بکەوێت، هەستی پێ ناکات، جگە لەوەی بە نیشانەکانیدا دەناسرێتەوە.
سارین بەر مرۆڤ بکەوێت بەشێوەی شل یان هەڵمژینی لەشێوەی غاز، دەستبەجێ کاریگەرییەکانی بەدەردەکەون و ئەم نیشانانەی خوارەوەی لێ دەردەکەوێت:

٭ لەدەستدانی ئاگایی
٭ شەلەل
٭ گرژبوونی ماسوولکە
٭ ئاوی لووت
٭ فرمێسکی چاو
٭ ئازارێکی زۆری چاو
٭ لێڵبوونی چاوەکان
٭ ئارەقکردنەوەیەکی زۆر
٭ کۆکە
٭ تەنگەنەفەسی
٭ خێرابوونی هەناسەدان
٭سووتانەوە یان سووتانی پێست
٭ سکچوون
٭ میزکردنی زۆر
٭ سەرەخولێ (سەربەگێژەوە هاتن)
٭ لاوازی و بێهێزیی جەستە
٭ سەرئێشەیەکی توند
٭ لەکارخستنی رژێنەکان و جووڵەی ماسولکە
٭ هەستکردنی بەدڵتێکهەڵاتن و رشانەوە و هێڵنجدان
٭ ناڕێکی لێدانەکانی دڵ، هەندێکجار خێرا دەبن و هەندێکجاریش خاو دەبنەوە.

لەئەنجامی هەموو ئەم کاریگەرییانە، غازەکە دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ و بەشێکی زۆری گیانداران.
بۆیە ناکرێت وا بیربکرێتەوە کە وڵاتانی زلهێز، ئەم غازە بە ئاسماندا دەڕێژن و بڵاوەی پێدەکەن، بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یان قەتیسکردنی ڤایرۆسەکە لە چل وڵاتدا لەسەر ئاستی جیهان.

هەموو ئەمانە زانیاریی هەڵە و نازانستی و نالۆژیکی و نائەقڵانین، تەنها بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و سەرقاڵکردنی خەڵکە و شەڕی دەروونییە.
چونکە ئەم غازە کۆمەڵکوژە و یەکێکە لەو غازانەی لەگەڵ چەند غازێکی تردا وەکو چەکێکی کیمیایی بەهێز و کۆمەڵکوژدا لەهەندێ لە جەنگەکاندا بەکاردەهێنرێت. لەسەر ئاستی جیهانیش بە چەکێکی کۆمەڵکوژ دانراوە و بەکارهێنانی قەدەغەیە.

print

 187 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*