سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » ده‌ستشووشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، باشترین هه‌نگاوه‌ له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا

دکتۆر شایى سوبحى پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و منداڵبوون له‌ سلێمانی بۆ کوردستانی نوێ:

ده‌ستشووشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، باشترین هه‌نگاوه‌ له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا

پێویسته‌ له‌ هه‌موو کاروباره‌کانی رۆژانه‌دا، خۆپارێزیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی تاک و کۆمه‌ڵگه‌، لای هه‌موو که‌سێک له‌ ریزی پێشه‌وه‌دا بێت

“پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا و ته‌نانه‌ت دوای کۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش به‌ته‌واوی پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌”

دیداری، عه‌لی فه‌ره‌ج کاشان

دکتۆر شایى سوبحى پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و منداڵبوون له‌ سلێمانی، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند:

ده‌ستشووشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، باشترین هه‌نگاوه‌ له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا،وتیشی: پێویسته‌ له‌ هه‌موو کاروباره‌کانی رۆژانه‌دا، خۆپارێزیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی تاک و کۆمه‌ڵگه‌، لای هه‌موو که‌سێک له‌ ریزی پێشه‌وه‌دا بێت.

پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌ دکتۆر شایى سوبحى پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و منداڵبوون له‌ سلێمانی، له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ کوردستانى نوێ، باس له‌ شێوازه‌کانی خۆپاراستنی هاووڵاتیان له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرنگی و پێویستیی خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان و گرنگیی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ کرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند:

وه‌کو پزیشکێک قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌ کارێکى زۆر شیاو بۆ بارودۆخى ئێستا ده‌زانم، تائێستا تاکه‌ هۆکاره‌ بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا و ته‌نانه‌ت دوای کۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش به‌ته‌واوی پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌، چونکه‌ ڤایرۆسه‌که‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ى توشبووه‌کانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ که‌ تێکه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا هه‌بێت.

باشترین هه‌نگاو له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا دکتۆر شایى سوبحى، ده‌ستشووشتن بۆ ماوه‌ى 20 چرکه‌ و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌، به‌ باشترین هه‌نگاو له‌ شه‌ڕى دژى کۆرۆنادا ناوده‌بات و ده‌شڵێت: ڤایرۆسه‌که‌ چه‌ند به‌هێزبێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوازی خۆپارێزییانه‌ لاوازه‌ و ناتوانێت کاریگه‌ریى دروستبکات، هه‌روه‌ک به‌باشى ده‌زانێت هاووڵاتیان له‌ کاتى زۆر پێویستدا نه‌بێت، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان نه‌که‌ن، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌کات “به‌شێوه‌یه‌کی گشتى هیچ مرۆڤیک به‌ دوور نییه‌ له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک خۆپارێزی باشترین رێگه‌یه‌”.

په‌یامێک بۆ هه‌مووان دکتۆر شایى سوبحى، له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا روو له‌ هاووڵاتیان ده‌کات و وه‌کو په‌یامێک، ته‌ئکیدده‌کاته‌وه‌ “پێویسته‌ له‌ هه‌موو کاروباره‌کانی رۆژانه‌دا، خۆپارێزیی و پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی تاک و کۆمه‌ڵگه‌، لای هه‌موو که‌سێک له‌ ریزی پێشه‌وه‌دا بێت “.

print

 429 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*