عیبره‌ت و فێربوون له سزاكانی كۆرۆنا
– 2 –
به‌رله هاتنی كۆرۆنا هه‌ر یه‌كێك له ئێمه سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی كاری رۆژانه‌مان بووین بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی كاتژمێره‌كانی كاری فه‌رمی و نافه‌رمیدا جێبه‌جێمان ده‌كرد, خه‌ڵكانێك له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومی و په‌رله‌مانی و قه‌زایی و كه‌سانێك له ده‌زگای میدیایی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كاری سیاسی، هه‌ریه‌ك به‌پێی پسپۆڕیی و پیشه‌كه‌یه‌وه ده‌یویست خزمه‌ت بكات و ببێته به‌شێك له راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ته‌واوكاریی ده‌كات بۆ كورتكردنه‌وه‌ی كات تا به‌كه‌مترین ماوه تاك و هاووڵاتی به‌هره‌مه‌ند بكات به خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه له توانایدا بووه. سه‌ره‌نجام به‌شێكی زۆری كاته‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانمان به‌سه‌ر بردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به رۆیشتنی كاته‌كانی ته‌مه‌نمان بكه‌ین. جیاواز له هه‌ندێك بابه‌تی تری په‌یوه‌ندیدار به فه‌رامۆشكردنی باری ته‌ندروستی و ده‌روونی و راگرتنی پاكژیی و خۆپارێزیی و… هتد .
به‌شێكی په‌یوه‌ندیدار بووه به كه‌میی هۆشیاریی و بێباكی له‌و زانیارییه گرنگانه‌ی كه پشتگوێخراوه له ژیانی ته‌ندروستی تاك كه به گشتیش فه‌رامۆش كرابوو، به‌بێ درككردن به مه‌ترسیی شوێنه‌واره‌كانی كه له مه‌ودای نزیك هه‌ست به لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ده‌كه‌ین.
هه‌رگیز به بیری كه‌سدا نه ده‌هات رۆژیك دۆخێك بێته پێشه‌وه كه ناچارمان بكات به مانه‌وه‌ی زۆره ملێ له چوارچێوه‌ی ماڵه‌كانماندا به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود كۆڤید 19. ئه‌وه‌ی پێویسته بیڵین چۆن ده‌توانین ئه‌م كه‌ره‌نتینه بكه‌ینه ده‌ستپێكێك بۆ پێداچوونه‌وه به‌وه‌ی له رابردوو له ده‌ستمان چووه، یاخود به‌هۆی سه‌رقاڵیمانه‌وه خۆمان و خێزانه‌كانمان له‌بیركردوه، قه‌ره‌بووی بكه‌ینه‌وه.
كه‌ره‌نتین ئه‌و وانه‌یه‌یه كه ده‌بێت ببێته ویستگه‌یه‌كی گرنگ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریی هه‌ریه‌كێك له ئێمه، چ وه‌ك تاك چ وه‌ك خێزان چ وه‌ك دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، له ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تی و واقیعی كه هه‌ڵه‌كان و كه‌موكورتییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كارگێڕیی و ئاكار و هه‌ڵوێسته‌كان لێكبدرێته‌وه و به راشكاوی ئه‌و كه‌موكورتییانه ده‌ستنیشان بكه‌ین تا بتوانین له قۆناغی دوای كۆرۆنا به به‌رنامه و پلانی پێویست چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵیم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتین پرۆسه‌یه‌كی ناچارییه به مه‌به‌ستی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی سوود له‌و كاتانه وه‌ربگرین و وه‌ك ده‌رفه‌تێك بیبینین نه‌ك بێزاربین و ئه‌و بێزارییه هێزی خۆپارێزیی و به‌رگرییمان لاوازبكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیكه‌ین ئه‌وه‌یه ئاوڕێك له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیی خۆمان بده‌ینه‌وه و بتوانین له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ماڵه‌وه‌ین، گرنگیی به‌و ئه‌ركانه بده‌ین كه له رابردوودا وه‌ك له پێشتر ئاماژه‌م پێدا فه‌رامۆشمان كردبوون، ئه‌وانیش دانیشتن له‌ناو خێزانه‌كانمان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و ئه‌نجامدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه كه‌لتورییه له بیركراوه‌كان و چێژوه‌رگرتن له سفره و خوانه‌كانمان كه له رابردوودا به‌هۆی سه‌رقاڵییه زۆره‌كانه‌وه بێبه‌شبووین له‌و دانیشتنه خێزانییانه‌ی كه هێزی مانه‌وه و بناغه‌ی خۆشه‌ویستیی تێدا به‌هێز ده‌كات و زامنی پاراستنی ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌شێك له كاته‌كانمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پهرتوكانه ته‌رخان بكه‌ین كه كڕیومانن و ده‌رفه‌تی خوێندنهوهیانمان نه‌بووه و وه‌ك پێویستییه‌كی رۆحی بۆ هزر و دونیابینیمان. هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌ی چیرۆك و سه‌یركردنی فیلم و دراماكان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه زۆر گرنگه چالاكییه وه‌رزشییه‌كانمان له‌یاد نه‌چێت. بۆیه پێویسته ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك وانه‌یه‌ك لێوه‌ی فێربین و عیبره‌تی لێوه‌ربگرین كه دڵنیام قۆناغی دوای كۆرۆنا جیاوازییه‌كی زۆر دروست ده‌كات و گۆڕانكاریی زۆر له ئاكار و ره‌وشتی تاك و كۆمه‌ڵدا ده‌كات، هه‌م له رووی شێوازی ژیانكردن و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ش كۆتایی پێ ده‌هێنیت كه سه‌رده‌مانێكی زۆره به جیاوازیی كۆمه‌ڵگه‌كان، په‌یڕه‌ویان ده‌كه‌ن, به‌ڵام قۆناغه‌كه و پێویستییهكهی ده‌گۆڕیت به پێیی زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كۆی سیستمه‌كاندا ده‌هێنێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، بۆیه له ئێستاوه تا ئه‌وكاته ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه له‌و راستییه تێبگه‌ین كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌تاو ڤایرۆسه‌كان چه‌ند زیانیان پێگه‌یاندووین، یان زیانمان پێده‌گه‌یه‌نن، هێنده‌ی ئه‌و زیانانه نییه كه له بێده‌ربه‌ستی و خۆپه‌رستی و نه‌زانین و كاره هه‌ڵه و كوشنده‌كانی مرۆڤ مرۆڤ كردوێتی كه بۆته هۆی ئه‌و هه‌موو نادادی و نایه‌كسانی و زوڵم و ماڵویرانییهی كه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێناوه .
بۆیه په‌تاو ڤایرۆسه‌كان كاتین و دوای ماوه‌یه‌ك یان نامێنن یان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ترس و گومانه، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كان تاكێكی مه‌ده‌نی ئاسایی بێت یان به‌رپرسێك بێت و به‌پرسیار بێت له چاره‌نووس و داهاتووی هاووڵاتیان، ئه‌م كه‌ره‌نتین و ڤایرۆس و قه‌یرانانه راینهچڵهكاندبێت و وانه‌و عیبره‌تی بۆ داهاتوو لێوه فێرنه‌بووبێت، به‌مه‌ش نه‌ك مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كان، به‌ڵكو هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و فه‌رامۆشكردنی مه‌ترسییه‌كان ده‌بنه هۆی له‌ناوچوون و كه‌ڵه‌كه بوونی قه‌یرانه‌كان و سه‌ره‌نجام به زیانی گشتی كۆتایی پێدێت كه هیوادارم پێچه‌وانه‌كه‌ی ببینین و ئاشتی و ئاسایشی نیشتمانی هه‌وێنی چاره‌سه‌ره‌كان بێت.
237 جار بینراوە