سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » مافیاکانی ئەوروپا قەیرانی کۆرۆنا دەقۆزنەوە

مافیاکانی ئەوروپا قەیرانی کۆرۆنا دەقۆزنەوە

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەی جیهانی هەڵچنیوە و بەشێکی زۆری ژیان کەرەنتینە بووە بەڵام کۆچبەران لە وڵاتە و دواکەوتوەکان لە کۆرۆنا ناترسن و بەردەوامن لە بڕێنی رێغای هات و نەهات و بەگروپ خۆیان دەگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا تەنها لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەر خۆیان گەیاندۆتە وڵاتەکە و لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبۆتەوە نزیکەی سێ هەزار کۆچبەریان وەرگرتووە، کەدەکاتە پێنج هەندەی ئەو چەند مانگەی ساڵی پار.

دەستی کار کەمبۆتەوە
بەهۆی ئەوەی کە وڵاتانی تری ناو یەکێتی ئەوروپا پرۆسەی وەرگرتن و پێشوازیکردنی کۆچبەرانیان ڕاگرتوە تا نەمانی کۆرۆنا، بۆیە ئەو کۆچبەرانە تا دێت لە ئیتالیا و یۆنان وڵاتانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیا و لیبیا و بەسەریەکتر کەڵەکە دەبن و ئیتالیاش بەهۆی نالەباری وەزعی دارایی و تەندروستی خۆیەوە ناپڕژێتەسەر داڵدەدان و رێکخستنی کاروبارەکانیان، جگەلەوەش بەهۆی کۆرۆناوە دەستی کاری وڵاتەکە زۆر کەمبۆتەوە و بەتایبەتیش لە دوای ئەوەی ئەو کرێکار و جووتیارانەی کە لەوەرزی بەرهەم رنینی کشتوکاڵیەوە لە ئەوروپای رۆژهەڵات دەچوونە ئیتالیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و نەمسا بۆ کارکردن و ئێستا بەهۆی گیرانی سنوورەکان ناتوانن کاربکەن بۆیە مافیا و هەندی لە سەرمایەدارەکانی وڵاتانی ئەوروپا هەوڵدەدەن ئەو هەلەبقۆنەوە و بەنرخێکی زۆر هەرزان کار بەو کۆچبەرانە بکەن کە هیچ مامەڵەیەک یان کارتێکی رەسمی هاتنەوەناوەوە یان مانەوەیان نییە.

کۆچبەران وەک کۆیلە مامەڵەدەکرێن.
کەرتی کشتوکاڵی لە ئیتالیا ساڵانە بای 25 ملیار یۆرۆ بەرهەمی هەیە و پێویستی بە 370 هەزار کرێکار هەیە تا بەرهەمان بڕننەوە و پاکێتی بکەن بۆ ناردنەدەرەوە، بەهەمان سێوە ئیسپانیاش 250 هەزاری پێویستە و ساڵانە ئەو ژمارانە روودەکەنە ئەو وڵاتانە، بۆیە ئەو سەرمایەدارانە ئێستا کەوتونەتە کڕینی هێزو بازوی کۆچبەران و بێڕەحمانە لەبەرامبەر کارێکی ئیجگار زۆردا پارەیەکی کەمیان دەدەنێ و هاندێ جاریش لێیان دەخۆن، جهگەلەوەش مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا دەکەن وەک کۆیلە سەیریان دەکەن.

ئەم بارە لە ئیسپانیاو رۆمانیاش بەو شێوەیە و هەرچەندە حکومەت و سەندیکا پیشەییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە سزای توندی ئەو کەسانە دەدەن کە نرخی دەستی کار دادەبەزێنن و خەڵکی بیانی و بێدەرامەتەکان دەچەوسێننەوە بەلام دیاردەکە روولەزیاد بوونە و کێشەی کۆرۆنا پەردەی خستۆتەسەر ئەو سەرپیچیانەی کە لەو وڵاتانەدا دەکرێن.

وەرگیرانی کۆچبەران وەستێندراوە
بەپێی ئامارەکان نزیکەی 600 هەزار کۆچنەریئ نایاسایی بێ مۆڵەت وا لە ئیتالیان لە ئەفریقی و ئێرانی و ئەفغانی وسۆماڵی لیبی ونایجیری و کورد و عەرەبی عیراقی و سوری و لە وڵات و نەتەوەکانی تر کە بێ ماڵ وحاڵن و لەژێر کەپرو خێمە و کەمپ و وێرانەکاندا لە ژیانێکی سەخت و نالەباردا دەژین، بەپێی ئەو سەستەمەی کە وڵاتانی یەکیتی ئەوروپا لەسەری رێکەوتن دەبێ ئەوانە بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی وڵاتانی ئەندام دابەش بکرێن و بحەوێندرینەوە بەلام قەیرانی کۆرۆنا ئەو نەخشەیەی ڕاگرتوە و جارێ دیار نییە کە کە دەست بە وەرگرتنیان دەکەنەوە.

سەرچاوە: موهاجیر نیوز، ئاژانسی رۆیتەرز

print

 77 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*