سەرەکی » زانست » كۆمپانیای(PHLIPIS) ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد دروست دەكات

كۆمپانیای(PHLIPIS) ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد دروست دەكات

كۆمپانیای (PHLIPIS) ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد دروست دەكات.

لە درێژەی بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە هۆی ئەوەی هێشتا لەجیهاندا ڕۆژانە حاڵەتی نوێی تووشبون بەو ڤایرۆسە تۆماردەكرێت كۆمپانیا بە ناوبانگەكانی جیهان هەریەكە و بەشێوازێك یارمەتی كەرتی تەندروستیی وڵاتەكانیان دەدەن.

لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای(Philips) دەشتپێشخەرییەكی ڕاگەیاند بۆ زیاتركردنی بڕی بەرهەمهێنانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و بڕیاریدا ئامێری هەناسەدانی دەستكردی جۆری(Philips Respironics E30)بەرهەم بهێنێت بۆ ئەوەی وەك چارەسەرێكی جێگرەوە ئامادە بێت لەو كاتانەی كە ئامێری هەناسەدانی دەستكردی تەواو بەردەست نییە.

ئەو ئامێرە نوێیەی(Philips) لە لایەن دامەزراوەی خواردن و دەرمانی ئەمریكیی (FDA)ەوە بڕوانامەی ڕێگەپێدانی كتوپڕی پێدراوە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا و لەو شوێنانەدا بەكار بهێنرێت كە بەهۆی كۆرۆناوە هەموو شێوە هاتوچۆیەك ڕادەگیرێت.

 

سەرچاوە: elaph

print

 181 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*